KDC

هونەرمەندێکی خەڵکی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ شەممە، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، عومەر رەزا، لە شاری سلێمانی و لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بەهۆینەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.

عومەر رەزا، خاوەنی چەندین گۆرانییە و خزمەتێكیزۆری بە هونەری كوردی گەیاندووە، دوای ململانێ لەگەڵنەخۆشییەكەی گیانی لەدەستدا.

عومەر رەزا، ساڵی ١٩٤٢ لە گەڕەكی چوارباخی شاریسلێمانی لە دایكبووە و یەكێ لەو گۆرانییانەی، كەناوبانگێكی زۆر پەیداكردووە، بە ناوی “هاتم هاتم” بووە. 

بەرهەمە دیارەكانی عومەر رەزا، ئەمانەبوون:

-١هاتم هاتم / لە ئاواز و هەڵبەستی / ع،ع، شەونم

-٢ پەڵپ و بیانووم پێ مەگرە / لە ئاواز و هەڵبەستی / ع،ع، شەونم

-٣ لەیارەوە / ئاوازی / نەجاتی عەبدە…. هۆنراوەی / ئەحمەد هەردی

-٤ گوڵاڵەی ژیان / ئاوازی / ولیەم یوحەننا

-٥ یاری چاوكاڵ / ئاوازی / لەتیف حەمدی

-٦ گۆرانی ئەڵێم وەك ساماڵ / ئاوازی / لەتیف حەمدی

-٧ بۆتۆیە دڵ بۆتۆیە / لە ئاواز و هەڵبەستی / شەماڵسائیب

٨- تاكەی تاكەی / لە ئاواز و هەڵبەستی / شەماڵ سائیب 

___

ڕەوەندی کوردستانی سەردانی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ڤێنا دەکەن

Harmn

پاسەوانەکانی سنوری پۆڵەندا بۆ بڵاوەپێکردنی پەنابەران لە دەروازەی سنوری لەگەڵ بیلاروسیا گازی فرمێسک ڕێژو ئاو بەکاردەهێنن

KDC

بادین حەسۆ بووە پاڵەوانی بێڕکابەری بۆکسێن لە ئەڵمانیا

Karzan