KDC

تورکیا: سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر عوسمان کاڤالادا سەپەند

13یەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئیستەنبوڵ، وێڕای هەموو داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادکردنی، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر چالاکوان و بازرگانە بەرهەڵستکارەکەی ئەردۆغان، عوسمان کاڤالادا سەپاند.

دانیشتنی دادگای جیزی، 13یەمین دانیشتنی دادگای باڵای تاوانەکانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو و، تییدا دوای کەیسی پارێزەری تۆمەتباران، بڕیاری دادگا زیندانیکردنی هەتاهەتایی عوسمان کاڤالایدا.

دادگا سزای 18 ساڵ زیندانیکردنی تۆمەتبارەکانی دیکەی وەک، موشێلە یابێجی و گدیم ماتەر و هاکان ئاڵتەنای و ماین ئوزەردین و، کان ئاتەلای و تیڤۆن کەهرمان و عەجیت عەلی ئەکمێکجی دا، بەتۆمەتی یارمەتیدان لەتاوانی هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی ڕژێم.

کەیسی کاڤالای لەدایکبووی پاریس، کە بە چالاکوانێکی فراوانی کۆمەڵگە ناسراوە، کاریگەری زۆری لە پەیوەندی نێوان تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژئاوا کردووە.

عوسمان کاڤالا لە ساڵی 2017ەوە لە زینداندایە و، بانگەوازی باڵیۆزەکانی 10 وڵات بۆ ئازادکردنی لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی دیپلۆماسی نێوان رژێمی ئەردۆغان و وڵاتانی ڕۆژئاوا.

___

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن دیداری لەگەڵ دۆستێکی کورد سازدا

nusar1

بیلاڕووس هەڕەشەی خۆی ئەنجام دەدات، کۆمەڵێ پەنابەری زۆر بەرەو سنوورەکانی پۆڵەندا بەڕێ دەکەون

KDC

مالمۆ داوا لە حکومەت دەکا بەرانبەر دەنگۆی ڕفاندنی منداڵانی پەنابەران وەڵام بداتەوە

nusar1