KDC

بەلجیکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی سیمینارێک کران

 

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بانگهێشتی سیمینارێک کران، کە لە لایەن کۆمەڵەیەکی کوردی و پارتێکی بەلجیکا ساز کرابوو.

رێکەوتی 21\06\2025، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، کە پێکهاتبوون لە بەرپرسی ناوەند خاتوو ناسک نەسیری، جێگری بەرپرس عەبدولڕەزاق ماجد، دکتۆر ئاراس ڕەسایی، لە لایەن کۆمەڵەی هێڤی بانگهێشتی سیمینارێکی هاوبەشی نێوان کۆمەڵەکە و پارتی سەوزی بەلجیکا کران.

هەروەها پەیوەندیی ڕاستەوخۆی ئینتەرنێتی لەگەڵ خاتوو بێریڤان عومەر، کارمەندی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە قامیشلۆ کرا، لەو پەیوەندییەدا باسی ڕەوشی کوردستانی ڕۆژئاوا و چۆنێتیی گۆڕانکارییەکان لە ڕابردوو ئێستا کرا.

دوابەدوای سیمینارەکە، بەڕێز عەبدولڕەزاق ماجد جێگری بەرپرسی ناوەند، دیدارێکی دووقۆڵی لەگەڵ بەرپرسی کۆمەڵەی هێڤی ئەکرەم حەمۆ بەڕێوە برد،کە تێیدا باسێکی چڕوپڕیان بۆ باشتر بەڕێوەبردن و کارکردنی هاوبەشیان بۆ داهاتوودا کرد.
لە هەمانکاتدا ئەکرەم حەمۆ، پشتیوانی خۆیانی بۆ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەربڕی.

___

نەمسا :ڕەوەندی کوردستانی یادی تیرۆرکردنی دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملویان کردەوە

Harmn

دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا بۆ کیێڤ دەگەڕێنەوە

Harmn

مردنی نادیاری دوو سەرمایەداری ڕوسی و خێزانەکانیان لە ماوەی 24کاژمێردا

Harmn