KDC

عێراق هاوشێوەی وڵاتانی دیکە تابلۆی ئوتۆمبێلەکانی دەگۆڕێت

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى گشتى عێراق سەرقاڵى ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانى گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکى جیهانى، بە ئامانجى جێبەجێکردنى پڕۆژەى یەکخستنى تابلۆى ئوتۆمبێل بە زمانى ئینگلیزى، ئەویش بە هەماهەنگى لەگەڵ هەرێمى کوردستان.

تارق ئیسماعیل بەڕێوەبەرى گشتى هاتووچۆى گشتى عێراق، بە رۆژنامەى فەرمى عێراقى راگەیاند، لەگەڵ هەرێمى کوردستان سەرقاڵى هەماهەنگین هاوشێوەی وڵاتانی دیکە بۆ یەکخستنى تابلۆى ئوتۆمبێل بە زمانى ئینگلیزى.

روونیشیکردەوە، تابلۆ نوێیەکان بەهەمان قەبارەى پێشوو، هەمان رەنگ دەبن، سپى بۆ تایبەت و سوور بۆ تەکسى، شین بۆ حکوومى، سەوز بۆ سوپا، سەربارى کۆدى دیاریکراو بۆ هەر پارێزگایەک لە جیاتى ناوەکەى.

تارق ئیسماعیل باسى لەوەشکرد، لەگەڵ کۆمپانیایەکى جیهانى تیابەتمەند گرێبەست دەکەن بۆ درووستکردنى تابلۆکان لە بەغدا بە خێرایی و نەبوونى جیاوازى لە نرخى تابلۆکاندا.

___

مۆسکۆ :ئەلێکس نافالینی بەرهەڵستکاری پۆتین دادگایی دەکرێتەوە

Harmn

کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل

KDC

وێبنارێک لەسەر پەیماننامەی لۆزان بەڕێوەدەچێت

Harmn