بە سەرپەرشتی بەرپرسی ئۆفیسی راگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی رەوەندی کوردستانی، بەشدارییان لە نەریتی ساڵانەی فەرهەنگی نەتەوەکانی دانیشتووی بەلجیکا کرد.
ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان، لە شارۆچکەی کێسەڵۆی بەلجیکا، بەشداریی نەریتێکی ساڵانەیان بۆ ئاشنابوون بە فەرهەنگی نەتەوەکانی دانیشتووی بەلجیکا کرد، کە لە ڕێگەی میوزیک و گۆرانی و خواردنەوە پێشکەش دەکرێن.
لەنێوان چادرگەکانی کولتوورە جیاوازەکاندا، چادرگەی کوردی جێگای تایبەتی هەبوو. کە بە سەرپەرشتی هەرمن ئەحمەد بەرپرسی ئۆفیسی راگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هاوکات ناسک نەسیری بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، دڵسۆز هەڵەبجەیی ئەندامی گرووپی خانمانی بەلجیکا، چادرگەیەکی کوردەوارییان ڕازاندەوە بە خواردن و شیرینی و چای سەماوەر پێشکەش بە میوانان کرا.

