KDC

هەڕەشەی کوشتنی ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەریی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەکرێت

لە لایەن نێوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە باوک و برای یەکێ لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بانگ کراون و، وێڕای وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لێیان، هەڕەشەی کوشتنیشیان لە ئەرسەلان یارئەحمەدی کردووە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رایگەیاندووە، کە رۆژی  یەکشەممە ٨ی ٨ی ٢٠٢١، سولەیمان یارئەحمەدی و عومران یارئەحمەدی باوک و برای ئەرسەلان یارئەحمەدی، کە دانیشتووی شاری رەوانسەرن، لە لایەن پاراستنی زانیاری گشتی شاری کرماشانەوە بانگ کراون و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

بە پێی راگەیەندراوی رێکخراوەکە، بەشێکی ئەو بەڵێنەی لە باوک و برای ناوبراو وەرگیراوە، ئەوەیە کە ئەرسەلان دەبێ واز لە چالاکی مافی مرۆڤ بێنێت و، هەموو چالاکییەکانی هەنگاو رابگرێت، یان دەیکوژن.

جێگای ئاماژەیە لە ساڵانی رابردوودا، ئەندامانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەردەوام لە لایەن نێوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێکراوە و، تەنانەت ئەو هاوکارانەی هەنگاو کە لە ئەورووپا دەژین، هەڕەشەیان لێکراوە

___

سوید:هەر پەنابەرێک تاوان بکات دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە

Harmn

ناوەندی بڕۆکسل لەگەڵ لقی ٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوە

Harmn

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان لە ڕوسیا کرد توند و تیژی بەرامبەر ئۆکرانیا ڕابگرێت

Harmn