KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی میری ئێزدیان و باباچاویش دەکەن

ئەمڕۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، سەردانی هەریەکە لە میری ئێزدیان و پەرستگای لالش و باباچاویشیان کرد، ئامانجی سەردانەکەش خستنە ڕووی کاروبار و سیاسەتی کاری ناوەندەکە بوو، کە بێ جیاوازی ئایینی و سیاسیی کار بۆ بەرژەوەندی کورد دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوتی ١١ی٨ی٢٠٢١ هەریەکە لە کەژاڵ دەروێش بەرپرسی پەیوەنییە گشییەکانی ناوەند و هەورامان عەلی تۆفیق بەرپرسی راگەیاندنی ناوەندەکە ، لە دوو سەردانی جیادا، سەردانی میر حازم، میری ئێزدییان کرد لە شێخان و، دواتر سەردانی پەرستگای لالشیان کرد و لە لایەن باباچاویش پێشوازییان لێکرا، لە میانەی گفتوگۆکانیان، ئامانجی درووستبوون و کارکردنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوەیان بۆ میر حازم و باباچاویش خستەڕوو، کە ئەوان وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، کار و ئامانجی سەرەکییان کۆششکردنە لە پێناو یەکڕیزی و کۆکردنەوەی چین و توێژە جیاجیاکانی کورد، لە ژێر چەترێکی نەتەوەیی و پێکەوەژیان.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، جەختیشیان لەوە کردەوە، کە ئەوان جیاوازی لە نێوان هیچ ئایین و ئایینزایەک ناکەن، بەڵکو ناوەندەکە ئەرکی سەرەکئ خزمەتکردنە بە دۆزی کورد لە هەر وڵاتێک و شوێنێکی جیهاندا بێت، لای خۆشیانەوە هەریەکە لە میر حازم میری ئێزدییان و باباچاویش پیاوی ئایینی ئێزدی، خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانی ناوەندەکە و ئامانج و کاری ناوەندەکە دەربڕی و بە هیوابوون، کە پەیوەندییان لەگەڵ ناوەندەکە پتەوتر بێت.

___

ژنانی ئۆکرانی لە سوید بۆ کاری لەشفرۆشی بەکاردەهێندرێن

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد وێبنارێکی بۆ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سازکرد

Harmn

ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆن وێبنارێکی لەسەر پرۆسەی ناسنامەی کۆنفیدراسیۆن سازکرد

Harmn