KDC

نوێنەری كۆنفیدراسیۆن چەند دیدراێکی لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا سازکرد

 

بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیكا، سەردانی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپای كرد.

رەحیم رەشیدی، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆن، لە نزیكەوە لەگەڵ بێرت-یان ڕویسێن و خانم جۆرجیانا ئەندامانی پەرلەمان و هەروەها جەیمی مۆرۆ ئاگاد ڕاوێژكاری پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا كۆبووەوە.

مستەر کورد، لەو دیدارانەدا دید و بۆچوونەكانی كۆنفیدراسیۆنی دەربارەی ئاڵوگۆڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێگەی كوردستان و پێویستی پشتیوانی ڕۆژئاوا لە کوردستان خستەڕوو.

 

هاوكات دوو لایەن لەسەر گرتنی كۆنفرانسێك لە پەرلەمانی ئەوروپا دەربارەی كاریگەریی رووداوەكانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لەسەر ئەوروپا و جیهان، هەروەها سازكردنی پەیوەندییەكی فەرمی و بەردەوام لەنێوان ڕێوڕەسمی نزای بەیانیی كوردستان و ئەوروپا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد و بڕیاریان دا، کە بە كردەوە هەنگاو بۆ ئەو بابەتانە بنێن.

شیاوی باسە، لەو دیدارانەدا هاشم سندیی راوێژکاری نێودەوڵەتیی کاروباری داراییی کۆنفیدراسیۆن، یاوەری  بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی دەکرد.

___

ناوەندی ئۆتاوا چالاکییەکیان لە پەرلەمانی کەنەدا بەڕێوەبرد

Harmn

پارتی یەکسانی دیموکراتی کورد لە سوریا، پیرۆزبایی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ناوەندی ڕەوەندی کورد دەکات

KDC

KDC