KDC

بەهۆی خۆبەدەستەوەنەدانیان سێ فەلەستینی دەکوژرێن

دەزگای ئاسایشی گشتی ئیسرائیل، کوژرانی سێ فەلەستینی لە نزیک شارۆچکەیی جنین ڕاگەیاند و، لە بەیاننامەیەکدا کە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردۆتەوە، ئەوەش لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکیاندا بووە لەو شارۆچکە عەرەب نشینە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان، ئەو سێ کەسە، تەقەیان لە هێزەکانی ئیسرائیل کردووە و، هێزەکانی ئیسرائیلیش بەرەنگاریان بوونەتەوە و لە ئاکامدا هەرسێکیان کوژراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر سێ فەلەستینیەکە، بەم دواییانە تەقەیان لە ناوچەی تولکەریم کردووە و، پیلانیان داناوە لە داهاتوویەکی نزیکدا، هێرشی زیاتر ئەنجام بدەن.

ڕۆژنامەی هارێتزی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە جنین بە لایەنی کەمەوە دوو سەربازی ئیسرائیلی برینداربوون.

لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا گرژی و ئاڵۆزییەکان لەدوای زنجیرەیەک هێرش لەئیسرائیل زیاتر بووە و، بەرپرسانی ئیسرائیلیش هۆشداریان دا لەهەڵکشانی ئەگەری هێرشەکان لە مانگی ڕەمەزاندا

___

بەردەوان گۆڕین لە چەمکی هاوڵاتیبوون

Harmn

لە جنێف یادی 10 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی کولتوری کوردی کرایەوە

Karzan

تەندروستی جیهان هۆشداری لە تسۆنامی کۆرۆنا دەدات

Harmn