KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە و کەناڵی کوردستان٢٤ لەسەر کاری هاوبەش بۆ پرسە نەتەوەییەکان کار دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، سەردانی کەناڵی ئاسمانی کوردستان٢٤یان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەری کەناڵەکەوە پێشوازی کران، باس لە کاری میدیایی و هەماهەنگی بەردەوام و پشتیوانی کەناڵەکە بۆ ناوەندەکە کرا. 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕوەندی کورد لە دەرەوە، کە پێکهاتبوون لە هەورامان عەلی تۆفیق بەرپرسی راگەیاندن و گەژاڵ دەروێش بەرپرسی پەیوەندییەکان، سەردانی کەناڵی ئاسمانی کوردستان٢٤یان کرد و لە لایەن محەمەد کەریم بەڕێوەبەری کەناڵەکەوە پێشوازییان لێکرا، لە میانەی سەردانەکەشدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی هاوبەش و هەماهەنگی بەردەوام لە کاری میدیایی و بە تایبەت پشتیوانییەکانی کوردستان٢٤ بۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە کرا، کە جێگەی سوپاسی ناوەندەکە بووە هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لەوە کرا کە ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە بە هاوکاری کەناڵەکە، خزمەت بە کوردانی دیاسپۆرا بکات و جەختیشیان لەوە کردەوە، کە کاری هاوبەش لەسەر پرسە نەتەوەییەکان بکەن.

___

شفا بارزانی بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی نەرویج لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

Harmn

توشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا 277ملیۆن کەسی تێپەراند،ئەمەریکا بەرزترین ئاستی گیانلەدەستدانی هەیە

Harmn

لیۆن بەهار و خەڵاتی باشترین کۆمپۆزەری موزیک

Harmn