KDC

کۆنفیدراسیۆن پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی خاتوو مزگینی نووسەر دەکەن

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بۆ کۆچی دوایی خانمە نووسەر و شاعیری کورد، مزگین حەسکۆ، پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکەن.

دەقی پرسەنامە:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، کە هەواڵی مەرگی خانمە نووسەر و شاعیری کوردی ڕۆژئاوا مزگین حەسکۆمان پێگەیشت، کە لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
خاتوو مزگین تەنیا لە کەسوکار و خانەوادەی نەڕۆشتووە، بەڵکوو لە سەرجەم گەلی کورد ڕۆیشتووە، چونکە کۆچکردوو هەموو تەمەنی خۆی لەپێناو ئەدەب و کولتووریی کورد تەرخان کرد.

دووبارە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین، بەهیوای ئارامییان،  یەزدانی مەزن ڕۆحی خاتوو مزگین لە ئارامیدا بهێڵێتەوە.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
٢ی١٠ی٢٠٢٥

___

جەژنی نەورۆز وەک بۆنەیەکی فەرمی لە شاری ناشڤیل جێگیرکرا

Harmn

نەمسا: ئەندامانی دەستەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سالسبۆرگ هەڵبژێردران

Harmn

لە ژێر فشاری تاڵیبان تورکیا هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکێشێتەوە

KDC