KDC

شفا بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی ژنان کرد

 

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی ژنانی سەربە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٨ی ١١ی ٢٠٢٥، شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی كوردستانی، پێشوازی لە شیرین زەكی بەرپرسی فیدراسیۆنی ژنانی سەربە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و شەهێن زادەئەحمەد جێگری بەرپرسی فیدراسیۆن كرد.

لە دانیشتنەكەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە و چالاكییەكانی فیدراسیۆنی ژنان كرا و تیشك خرایە سەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی یەكەمین كۆنگرەی فیدراسیۆنەکە لە وڵاتی ئەڵمانیا. سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی كوردستانی، بەڵێنی هەموو جۆرە پشتیگرییەكی بۆ كارەكانی فیدراسیۆن دەربڕی، شاندی فیدراسیۆنەکەش سوپاسی پاڵپشتی و هاوكاریی بەردەوامی بەڕێزیانی كرد.

___

ئەڵمانیا: پێنج پەنابەری ئەندامی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ئیسلامی بەزیندانی سزادران

Harmn

کاروچالاکیەکانی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ڕوسیا

KDC

پاپای ڤاتیکان 100,000 یۆرۆ دەبەخشێتە ئەو کۆچبەرانەی کە لە نێوان سنووری بیلاڕوس و پۆڵەندان

KDC