KDC

ئەڵمانیا: پێنج پەنابەری ئەندامی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ئیسلامی بەزیندانی سزادران

دادگایەکی ئەڵمانیا، پێنج پەنابەری ئەندامی تیرۆرستی ڕێکخراوی داعشی ئیسلامی کە خەڵکی تاجیکستانن، بەتاوانی هەوڵی تیرۆرکردنی ڕەخنەگرانی ئەو ڕەوتە تیرۆرستییە، بە حەوت ساڵ و نیو سزادا.

دادگای باڵای هەرێمی دۆسلدۆرف، بڕیاری زیندانی کردنی بۆ پێنج ئەندامی شانەیەکی تیرۆرستی داعشدا، کە تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ34 ساڵاندان، بە حەوت ساڵ و نیو پەسەند کرد، ئەو شانە نوستووەی داعش فەرمانیان لە سەرکردەکانی داعش وەرگرتبوو تا ڕەخنەگرانیان تیرۆر بکەن، بەڵام پێش ئەنجامدانی کارە تیرۆرستییەکانیان دەستگیر کراون.

وەک سایتی دی ڤی ئەڵمانیا بڵاویکردۆتەوە، دوو ساڵ پێش ئێستا تاوانباران پلانیان بۆ کوشتنی ڕەخنەگرێکی ئیسلام لە شاری نۆیسی ئەڵمانیا دانابوو، بەڵام پۆلیسی ئەڵمانی توانی هێرشەکە پێش ئەنجامدانی هەڵوەشەنێتەوە و دەستگیربکرێن، ئەو پێنج کەسە تاجیکستانیە لە شارە جۆراوجۆرەکانی ویلایەتی راین-وێستفالیای باکوور دەژیان، داواکاری گشتی داوای سزای زیندانیکردنی لە چوار بۆ دوازدە ساڵ دەکرد، لە کاتێکدا پارێزەرەکانیان داوای بێتاوانیان کرد، یا سزای زیندانیان کەم بکرێتەوە.

جێی ئاماژەیە پیاوێکی دیکەی هەمان شانەی تیرۆرستی، ساڵی ڕابردوو سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

سۆران حەسەن

___

نرخی نەوت بۆ 92 دۆلار بەرزبووەوە

Harmn

نرخی نەوت بەڕێژەیەکی باش دابەزی

Harmn

واشتن و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی گفتۆگۆکانی ڤێنا لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران دەکەن

KDC