KDC

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن ئامادەی ١٨ەمین کۆڕبەندی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هاوکات هەریەکە لە فیدراسیۆن و ناوەند و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی سەر بە کۆنفیدراسیۆن بەشداری١٨ ەمین کۆربەندی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرسی کەمینەکانیان کرد، کە لە بارەگای سەرەکیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری جنێفی سویسرا بەڕێوەچوو.

ڕۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ٢٧ی١١ی٢٠٢٥، دکتۆر ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەیاوەریی فیدراسیۆن و ناوەند و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی سەر بە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کورستانی، بەشداری کۆڕبەندی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرسی کەمینەکان لە شاری جنێفی سویسرایان کرد.

کۆربەندی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرسی کەمینەکان، سەکۆیەکی گرنگە بۆ گفتوگۆ و هاوکاریی سەبارەت بە مافی کەمینەکان، کە لە ڕێی نوێنەرانی ڕێکخراوەکان ڕاستەخۆ باس لە گرفت و کێشەکانیان دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەییان هەیە، هەروەک ڕێکخراوەکان مافی ئاخاوتنیان بۆ دوو خولەک هەیە.

جێی باسە، لەگەڵ سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، کۆڤان ئامێدی بەرپرسی ئۆفیسی یاسایی کۆنفیدراسیۆن ، دکتۆر بابان ئەلیاسی  ئەندامی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆن، نەجات زانیار ئەندامی ئۆفیسی یاساییی کۆنفیدراسیۆن، سۆران حەسەن ئەندامی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆن، سەیران کەریم بەرپرسی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سویسرا، ئایدۆگان ئاینال بەرپرسی فیدراسیۆنی کۆمکاری -سویسرا ، ئاورنگ شاویس سەرۆکی کۆمەڵەی کەی جی لۆبی سەنتەری نێودەوڵەتی  سەر بە کۆنفیدراسیۆن، کاردۆ سەرباز سەرۆکی پەیمانگای جنێف بۆ پێکەوەژیان و عەبدولباقیی ئەسعەد بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا – سویسرا و چەندین ڕێکخراوی کوردستانی تر بەشدارییان کرد.

___

وەفدێکی پێشمەرگە سەردانی ئەمریکا دەکا

KDC

هەولێر: نوسەر و ڕۆژنامەنووس پرۆفیسۆر ئازاد عوبێد کۆچی دوایی کرد

nusar1

سەرۆکی ئەڵمانیا دۆکیومێنتی بەخشینی  وەزیرەکانی مێرکل ڕادەست دەکات

KDC