KDC

خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی سەرۆکی شارەوانیی پاریس کرا

 

لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری شارەوانی هەرێم و نوێنەری کۆنفیدراسیۆن، خەڵاتیان پێشکەش بە سەرۆکی شارەوانیی پاریس کرد.

ڕۆژی سێشەممە، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری پاریس، ڕێوڕەسمێکی شایستەی بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان ساز کرد. لە مەراسیمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسان و میوانان ئامادەبوون، چەندان وتاری جۆراوجۆر خوێندرانەوە، کە تیشکیان خستە سەر گرنگیی ئەم ڕۆژە نەتەوەییە.

لە بەشێکی سەرەکیی ڕێوڕەسمەکەدا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە ئامادەبوونی ساسان عەونیی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندان خەڵاتی جۆراوجۆر و جلی کوردییان پێشکەش بە خاتوو ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانیی پاریس کرد.

ئەو ڕێزلێنانە وەک پێزانینێک بوو بۆ هەڵوێست و پشتیوانییەکانی خاتوو هیدالگۆ لەسەر پرسی کورد و بایەخدانی بەردەوامیی ناوبراو بە بەها پیرۆز و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان.

هەر لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا، شوکری بەرواری بە نوێنەرایەتیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، خەڵاتێکی تایبەتیی پێشکەش بە سەرۆکی شارەوانیی پاریس کرد، وەک نیشانەی وەفاداری و سوپاسگوزاریی ڕەوەندی کوردی بەرامبەر بە دۆستایەتیی ناوبراو.

___

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وناوەندی ڕەوەندی کورستانی وێبنارێکی سازکرد

Harmn

پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک تەنیا سێ کاتژمێر بۆ جەژنی نەورۆز دیاری دەکات

Harmn

تورکیا: ڕۆژنامەنوسێک بەهۆی بڵاوکردنەوەی ناسنامەی بەرپرسی هەواڵگری ئەردۆگانەوە دەستگیرکرا

Harmn