KDC

کۆنفیدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیامێکیان ئاڕاستە دەکەن، کە تێیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد لەو پارچە نیشان دەدەن، هاوکات جەختیش لەوە دەکەنەوە، کە دەنگی ڕۆژهەڵات بگەیەننە ناوەندە جیهانی و نێودەوڵەتییەکان.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی هاوسۆزی و پشتیوانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
خەڵکی نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
خەڵکی ئازادیخواز و مافپەروەر،
ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بایەخ و ڕێزێکی زۆرەوە لەو هەوڵ و کۆششە مەدەنییانە دەڕوانین، کە لە ئێستادا بۆ بەدیهێنانی مافە بنەڕەتییەکان و چەسپاندنی دادپەروەری لە ئارادان، لەم پێناوەدا، پشتیوانی خۆمان بۆ داواکارییە ڕەواکانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ گەیشتن بە تەواوی مافە مرۆیی و نەتەوەییەکانیان دووپات دەکەینەوە.
گەلی کورد هەمیشە وەک لایەنێکی ئاشتیخواز و خاوەن مێژوویەکی پڕ لە تێکۆشان، هەوڵی داوە لە ڕێگەی خەباتی مەدەنییەوە بە مافە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بگات. ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وەک نوێنەری بەشێکی گەورەی کوردانی تاراوگە، ئەرکی نەتەوەییی خۆمان دەبینین، کە دەنگی ئاشتیخوازانەی ئێوە و داواکارییە مرۆییەکانتان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوەندە جیهانییەکان بگەیەنین، تاوەکوو پشتگیرییەکی فرەوانتر بۆ دۆزی ڕەوای کورد فەراهەم بکرێت.
داواکارییەکانی ئێوە بۆ ژیانێکی شایستە، یەکسانی و دەستەبەرکردنی مافەکان، داخوازییەکی یاسایی و گەردوونییە، کە لە هەموو پەیماننامە نێودەوڵەتییەکاندا دانی پێدا نراوە، ئێمە هیوادارین ئەم هەوڵانە ببێتە هەوێنی بەدیهاتنی ئاشتییەکی بەردەوام و چەسپاندنی مافەکانی گەلی کورد، بە جۆرێک، کە شکۆ و ئیرادەی مرۆڤەکان پارێزراو بێت.
جارێکی دیکە هاوپشتی و برایەتیی خۆمان بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیەنین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە بەدیهێنانی ئایندەیەکی گەش و پڕ لە دادپەروەری.
بژی کورد…بژی کوردستان..
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
9ی 1ی 2026

___

ئیتلاعات لەسەر ڕێکخستنی بۆنەی جەژنی نەورۆز هاوڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکات

nusar1

بەڤیدیۆ: کۆبوونەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا

nusar1

كچێكی ئێزیدی دوای سێ ساڵ لە  رفێندرانی رزگار دەکرێت

KDC