KDC

پێشبینیەکانی فەرمانگەی کۆچی سوید سەبارەت بە پەنابەران

فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی سوید، پێشبینی کرد کە ئەو وڵاتە لە نێوان ساڵانی 2021 و 2022دا کەمتر پەنابەر وەربگرێت و، تێبینی دەکات کە یاسای نوێی پەنابەرێتی کاریگەری دەبێت لەسەر بڕیارەکان.

ئاماژەیان بە دووبارە گۆڕانکاری لە یاسا و ڕێساکان کردووە، کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا پێداچوونەوەی بە کەیسەکان زیاتر ئاڵۆزتر کردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر کارامەیی مامەڵەکردنیان هەیە.  

پێشبینی دەکەن ئەمساڵ ژمارەی پەناخوازان بگاتە 12 هەزار و نزیکەی 16 هەزار پەنابەریش بۆ ساڵی دابێت، هاوکات پێشبینیش دەکەن، کە ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئەفغانیانەی کە ئەمساڵ داوای مافی پەنابەری دەکەن، لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر ببێت.

هەروەها بەشەکە پێشبینی دەکات، کە ژمارەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کار بەرزبێتەوە بۆ 92000 و، ژمارەی بڕیارەکان بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوون دەگاتە 31,000، مۆڵەتی نیشتەجێبوونی خوێندن بەرزدەبێتەوە بۆ 25,000 هەزار کەس، هاوکات داواکاری بۆ هاووڵاتی بوون لە 76,000 دەمێنێتەوە.

___

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی بۆردومان کردنی قەڵادزێ کۆنفدراسیۆن پەیامێک بڵاودەکاتەوە

Harmn

لەتورکیا تەرمی حەوت کۆچبەری تر دۆزرایەوە

Harmn

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

Harmn