KDC

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان

ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکانی ئەمڕۆی سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) لەسنووری هەولێر دەکەین، کە بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک.
ئەم هێرشانە بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین. گواستنەوەی کێشە ناوخۆییەکانی وڵاتانی دراوسێ بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان ، زیان بە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەگەیەنێت.
وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید (موزەففەر محەممەدزادە)، ئێمە جەخت دەکەینەوە کە تەنیا ڕێگەی چارەسەر، دیالۆگی سیاسییە نەک بەکارهێنانی هێز.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
22ی کانوونی دووەمی 2026

___

کوردێکی خەڵکی شنۆ دەستگیر دەکرێت

KDC

٤٧ەمین ساڵیادی باوکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر لە شاری زیورخ بەرزڕاگیرا

Harmn

پۆلیسی سوید :تۆڕە تاوانبارەکان لە ستۆکهۆڵم زیادی کردووە

Harmn