KDC

فیدراسیۆنی لاوان لە ناو پەرلەمانی نەرویج پرسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاوتوێ دەکات و داوای پشتیوانیی زیاتر دەکات

 

بە مەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی هەنووکەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆڵی گەنجان لە ڕاکێشانی پاڵپشتیی وڵاتانی ئەورووپا، فیدراسیۆنی لاوان سیمینارێکی تایبەتی لە ناو پەرلەمانی نەرویج بۆ ژمارەیەک لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی گەنجان ڕێک خست.

 

سیمینارەکە بە بانگهێشتکردنی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و نوێنەرانی ئۆرگان و ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو، تێیدا هەریەک لە مانی حوسەینی، پەرلەمانتاری نەرویج لەسەر لیستی پارتی کار، لەگەڵ ئۆسموند گرۆڤەر ئاوکروست، وەزیری گەشەپێدانی نێونەتەوەیی نەرویج، بەشدار بوون و وتاری ورد و قووڵیان سەبارەت بە هەلومەرجی ناوچەکە و دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد.
تەوەرێکی سەرەکیی دیدارەکە تەرخان کرابوو بۆ هێزی لاوان و کاریگەرییان لە گەیاندنی داواکارییەکان بە وڵاتانی ئەورووپا و بەتایبەتی نەرویج، بۆ ئەوەی پشتیوانی و هاوکاریی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دابین بکرێت، لەم چوارچێوەیەدا، لاوانی بەشداربوو بەڕوونی ڕاوبۆچوونی خۆیان خستە ڕوو و جەختیان لەوە کردەوە کە لە قۆناغی ئێستادا دەستەبەرکردنی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژهەڵات کارێکی زۆر پێویستە.
لە میانی سیمینارەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ و هێمنانە لە نێوان وەزیری گەشەپێدانی نێونەتەوەیی و گەنجاندا بەڕێوە چوو، وەک هەنگاوێکی کرداریش، فیدراسیۆنی لاوان یاداشتێکی فەرمیی پێشکەش بە وەزیری ناوبراو کرد، کە تەواوی ئەو داواکارییانەی لەخۆ گرتبوو کە پەیوەستن بە پرسە هەنووکەییەکانی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.
جێگەی باسە، دەستەی سەرپەرشتیاری لاوان ڕۆڵێکی کارا و گرنگیان لە بەڕێوەبردنی گفتوگۆ و وتووێژەکاندا هەبوو، کە پێکهاتبوون لە یاد ئەمین، سەرۆکی فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی و کانی ڕەزوان، بە هاوڕێیەتیی ستافی دیکەی فیدراسیۆنەکە.

بەستنی ئەم جۆرە کۆڕ و سیمینارانە لە ناو دامەزراوە فەرمییەکانی ئەورووپا، بەشێکە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوەکانی لاوان بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی پرسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دروستکردنی فشار لەسەر ناوەندەکانی بڕیار، تاوەکوو بتوانن لە ڕێگەیەوە پشتیوانیی سیاسی و مەعنەوی بۆ مافەکانی گەلی کورد مسۆگەر بکەن.

 

___

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : سێ کەس لە بەشداربوانی ئاهەنگی نەورۆز ئەشکەنجە دەدرێن

nusar1

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : سێ هەفتەیە خانمە کوردێکی بەشداربووی ڕێوڕەسمی نەورۆز ئازادنەکراوە

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1