KDC

بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان ، ڕەوەندی کوردی لە ڤانکۆڤەر وەڵامی هەڕەشەی داگیرکەران دەدەنەوە

 

لە وەڵامی ئەو هەڕەشە و فشارانەی دەکرێنە سەر خاوەنکارە کوردەکان، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا، بۆ دووەمین جار کەرنەڤاڵێکی گەورەی ئۆتۆمبێلیان لە شەقامەکانی ئەم شارە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانەوە ڕێکخست .
ئەم چالاکییە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک چالاکڤانی دیاری شاری ڤانکۆڤەر ڕێکخرا، تێیدا دەیان ئۆتۆمبێل بەشداربوون و بۆ چەند کاتژمێرێک بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانەوە بە زۆربەی شەقام و کۆڵانەکانی شارەکەدا سووڕانەوە.
ئامانجی سەرەکیی ئەم کەرنەڤاڵە، وەک ڕێکخەرانی ئاماژەیان پێداوە، دەربڕینی پشتیوانییە بۆ نیشتمانپەروەران و بەتایبەتی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها بەرپەرچدانەوەی ئەو کردەوە و بیرکردنەوە شۆڤێنییانەیە هەندێک کەس و لایەن بەرامبەر بە کورد دەکرێن.
لە ماوەی ڕابردوودا، لایەنە نەیارەکان بە شێوازی جیاواز هەڕەشەیان لە خاوەنکارە کوردەکانی ڤانکۆڤەر کردووە و فشاریان خستووەتە سەریان کە نابێت ئاڵای کوردستان هەڵبکەن، بەڵکو دەیانەوێت ناچاریان بکەن ئاڵای وڵاتانی دیکە جگەلە کوردستان لە شوێنی کارەکانیان بەرز بکەنەوە.
ڕێکخستنی ئەم کەرنەڤاڵە و دەرکەوتنی ئاڵای کوردستان بە شێوەیەکی بەرفراوان، بووە جێگەی دڵخۆشییەکی زۆری کوردانی نیشتمانپەروەری نیشتەجێی شارەکە، هاوکات بووە هۆی ئەوەی هێز و ورەیەکی تازە ببەخشێتە ڕەوەندی کوردی و بوێرییەکی زیاتر بخاتە دڵی کوردستانیانەوە بۆ ئەوەی شانازی بە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیانەوە بکەن و ڕادەستی هیچ جۆرە فشارێک نەبن.
شاری ڤانکۆڤەر لە کەنەدا، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستانی تێدا نیشتەجێیە، زۆرجار دەبێتە گۆڕەپانی چالاکییە نەتەوەییەکان.

___

بیلاڕوسیا بەڵگەی لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژى پەنابەرانی لەلایەن پۆڵەنداوە داوەتە عێراق

KDC

“ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز بێ” ئاگاداریەک لە ڕێکخراوی kanga وە

KDC

پرۆفایلی گۆنزالۆ هیگواین

nusar1