KDC

تیپی تۆپی پێی kurdishFC لە سەرکەوتنەکانیان بەردەوامن

تیپی تۆپی پێیKurdish FC کەبۆ ساڵی دووەم لە کۆمبینەشن لیگ یاری دەکات ،لە سەرکەوتنەکان بەردەوامن و بە 23خاڵ یەکەمی ڕیزبەندی گروپەکەیە

تیپی تۆپی پێی کوردیش ئێف سی لە بەریتانیا دوای سەرکەوتنی ئەمڕۆ لەبەرامبەر Kings armsبەئەنجامی 6 -2 توانیان خۆیان لە ڕیزبەندی یەکەمی خولەکە جێگیر بکەن ، گۆڵەکان لەلایەن یاریزانان مەهدی دوو گۆل ،و هۆگر ،ڕامیار ،شەهاب و مەحەمەدیش سەرو گۆلێکیان تۆمارکردووە ، بەم ئەنجامەش بە کۆی 23 خاڵ لەڕیزبەندی یەکەم گروپەکەن و ،بەمەش لە پلەی یەکی کۆمبینەیشن لیگ ئاستێکی باشیان هەیە و هەوڵیان بۆ بەدەستهێنانی پلەی نایاب نزیکتردەکاتەوە

جێی باسە ئەم تیپە بۆساڵی دووەم لە خولی کۆمبینەیشن لیگ یاری دەکەن پار ساڵ لە پلەدوو بۆ پلە یەک سەرکەوتن ،و ئەمساڵیش بەنیازن بۆ پلەی نایاب سەرکەون و،پێکهاتەی KurdishFC کۆمەڵێک یاریزانی لاوی کورد لەخۆگرتووە ،یەکێکن لە دیارترین و باشترین تیپی تۆپی پێی ناوچەکە ، سەرکەوتنیان بۆ کوردانی تاراوگەو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی مایەی دەستخۆشییە .

س،ح

___

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی لقی 6ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەن

Harmn

لە ئۆسلۆ یادی 12 ساڵەی جێنۆسایدی کوردانی ئێزدی دەکرێتەوە

Karzan

بە بەشداری تاهیر هەورامی و سەرۆک و جێگری کۆنفدراسیۆن کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ پزیشکانی تاراوگە ئەنجام درا

KDC