ئێوارەی ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٦، لە ناشڤیل ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ناشڤیل بە هاوکاری یەکێتی کولتوور و مۆسیقای کوردی، ئاهەنگێکی تایبەتی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز ڕێکخست.
ئەم چالاکییە ژمارەیەک لە خێزانە کوردییەکان وکوردستانیانی نیشتەجێی ئەو شارە بۆ پێشوازی لە هاتنی بەهار و یادی مانای نوێبوونەوە و یەکگرتوویی کۆکردەوە . شەوەکە بە گۆرانی، مۆسیقا و پۆشاکی کوردی ڕازاوە بوو و فەزایەکی گەرم و دۆستانەی بۆ بەشداربووان دروستکرد
ڕێکخەرانی چالاکییەکە جەختیان کردەوە کە ئەم جۆرە ئاهەنگانە ڕۆڵێکی گرنگ لە پاراستنی کولتوور و بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەنێوان نەوەکان داهاتوو دەبینن
