KDC

پەیامی سوپاس و پێزانینی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی

بە بۆنەی سەرکەوتنی مەزنی ئاهەنگی نەتەوەییمان، جەژنی نەورۆز، کە لە 21ی ئاداری 2026 لە شاری بۆنی ئەڵمانیا لە کەشێکی ئارام و پڕ جۆش و خرۆشدا بەڕێوەچوو، بووە دەرفەتێکی زێڕین بۆ ناساندنی کولتوور و مێژووی نەتەوەییمان بە جیهان، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ناخی دڵەوە سوپاس و پێزانین ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکات بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانی کە هەوێنی ئەم سەرکەوتنە گەورانەی ڕەوەندی کوردستانیین.
سوپاس بۆ گەل و حکوومەتی دۆستی ئەڵمانیا، بەتایبەت شارەوانی شاری بۆن، بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و رەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ ئاهەنگی نەورۆز، هەروەها سوپاسی بێپایانی کۆمیتەی ئامادەکار و سەرجەم ناوەند و فیدراسیۆنەکانی سەر بە کۆنفیدراسیۆن و هێزو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەین، بۆ شەونخوونی، دڵسۆزی و پیشاندانی نموونەی یەکڕیزییان.
پێزانینی زۆرمان بۆ پەرلەمانتارە کوردەکانی پەرلەمانی ئەوروپا و ئەڵمانیا، هەروەها نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان، رۆشنبیران و کەسایەتییەکان هەیە، بە ئامادەبوونیان لە ئاهەنگی نەورۆزی شاری بۆن کە تێیدا پەیامی یەکگرتووییان دووپات کردەوە و سیمایەکی شارستانییان بەخشییە ئاهەنگەکە.
سوپاسی زۆر بۆ تەواوی کوردستانیان لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی جیهان کە بە عەشقێکی زۆرەوە هاتنە ئەڵمانیا و ئاهەنگی نەورۆزیان ڕازاوە کرد لەگەڵ هونەرمەندان و موزیسیانان، بە دەنگ و ئاوازە رەسەنەکانیان جۆش و خرۆشێکی زۆریان خستە دڵی ئامادەبووانەوە.
ڕۆڵی دەزگاکانی میدیایی ناوخۆیی و بیانی بەرزدەنرخێنین، بەتایبەت هەریەک لە کوردستان تیڤی، ئاڤا میدیا، رووداو و کوردستان 24، بۆ ڕووماڵی میدییان لە ئاهەنگی نەورۆزی بۆن و گەیاندنی دەنگ و وێنەی گەلەکەمان بە جیهان.
دووپاتی دەکەینەوە، بە یەکگرتوویی و خۆشەویستیمان، هەمیشە دەتوانین جوانترین وێنەی کوردبوون پیشانی جیهان بدەین. نەورۆزتان پیرۆز بێت و هەمیشە سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
26ـی ئاداری 2026

___

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کرد

nusar1

سوید: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەکەن

nusar1

کەنەدا: سەیرانێک بۆ کوردانی شاری ڤانکۆڤەر رێکخرا

nusar1