KDC

وردەکاری گیان لەدەستدانی خێزانێکی کورد لە ئێرلەندا

کارزان سەباح و خێزان و منداڵەکەی بە مەبەستی خوێندن لە وڵاتی ئێرلەندا دەژین، بەر لەوەى خوێندنەکەى تەواو بکات، بە رووداوێکى هاتووچۆ گیانیان لە دەستدا.

کارزان سەباح دەروێش، لە ساڵی ٢٠١٤ ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و، ساڵی ٢٠١٧ بە مەبەستی خوێندنی دکتۆرا، لەگەڵ هاوسەرەکەی روویان لە وڵاتی ئێرلەندا کردبوو.

ئەو گەنجێکى هەرێمى کوردستانە و نیشتەجێى بەحرکە بووە، بە مەبەستى خوێندن لەگەڵ شەهێنى هاوسەرى و لیناى کچى، روودەکەنە وڵاتى ئێرلەندا، دواهەمین ساڵى خوێندنى بوو لەو وڵاتە و رۆژى هەینى لەگەڵ هاوسەرەکەى و کچە تەمەن ٨ مانگىیەکەیان، دەیانەوێ شوێنى نیشتەجێبوونیان بگۆڕن، بەر لەوەى بگەن بە خانووى نوێیان، تووشى رووداوێکى هاتووچۆ دەبن و لە ئەنجامدا هەرسێکیان گیان لە دەست دەدەن.

سەبارەت بە رووداوەکە، میدیاکانى بەریتانیا نووسیویانە، چوار کەس لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئوتۆمبێلدا و لەسەر رێگای هاتووچۆی دەرەکی ئێم شەشی ئێرلەندا گیانیان لە دەستدا، کە لە دایک و باوک و منداڵێکی ساوا پێکهاتبوون و دەستبەجێ گیانیان لە دەستداوە.

سەبارەت بە کەسەکەی دیکە، میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایان کردووە، کە شۆفێری ئوتۆمبێلی بەرانبەریان بووە.

هەروەها سەبارەت بە چۆنییەتی رووداوەکە، ئاماژە بەوەدراوە، شۆفێری ئوتۆمبێلی بەرانبەر، بە هەڵە و بە ئاڕاستەی پێچەوانە ئوتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە.

هاوکات ئەوەش گوتراوە، کە ئەو ئوتۆمبێلەى بە پێچەوانەى ئاڕاستەى شەقامەکە خۆى بە ئوتۆمبێلى خێزانەکەدا کێشاوە، لە رێڕەوى خۆى لایداوە و خۆى کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکى دیکەدا و، بەو هۆیەوە شۆفێرى ئوتۆمبێلى سێیەم بریندار بووە، بەڵام برینەکەى سەخت نییە و دۆخى تەندرووستى جێگیرە.

___

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا خەڵاتی لێهاتووی بە کوردێک دەبەخشێت

Harmn

سوید:ئەو پەنابەرانەی لە کەمپەکاندا ناژین مافی کارکردنیان پێنادرێت

Harmn

تەرمی دوو هاوژینی کورد لە ئاوەکانی یۆنان دەۆزرێنەوە

KDC