بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان، بەتایبەتیش ئەو کریستیانانە دەکەین کە بەشێکن لە ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە.
ئومێدەوارین ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی یەکجاری، هەروەها ببێتە خاڵی کۆتاییهێنان بە هەموو ئەو شەڕ و ململانێ و نەهامەتییانەی کە بەرۆکی کوردستان و ناوچەکەیان گرتووە، خێر و خۆشی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بهێنێت.
لەم دەرفەتەدا، ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، شانازی بەو مێژووە درەوشاوەیە دەکەین کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لانکەی ئارامی و نموونەی باڵای بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبووردەیی بووە لە نێوان ئایین و نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکاندا، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پاراستن و قووڵکردنەوەی ئەم کولتوورە جوانەی تەبایی و یەکترقبووڵکردنە، ئەرکی لەپێشینەی هەموومانە.
هیوادارین ڕۆژانی جەژن لە سایەی ئارامی و تەندروستییەکی باشدا بەسەر ببەن و هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن و کامەرانی بێت.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
2026/4/5
