KDC

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح


بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی  هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان، بەتایبەتیش ئەو کریستیانانە دەکەین کە بەشێکن لە ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە.
ئومێدەوارین ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی یەکجاری، هەروەها ببێتە خاڵی کۆتاییهێنان بە هەموو ئەو شەڕ و ململانێ و نەهامەتییانەی کە بەرۆکی کوردستان و ناوچەکەیان گرتووە، خێر و خۆشی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بهێنێت.
لەم دەرفەتەدا، ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، شانازی بەو مێژووە درەوشاوەیە دەکەین کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لانکەی ئارامی و نموونەی باڵای بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبووردەیی بووە لە نێوان ئایین و نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکاندا، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پاراستن و قووڵکردنەوەی ئەم کولتوورە جوانەی تەبایی و یەکترقبووڵکردنە، ئەرکی لەپێشینەی هەموومانە.
هیوادارین ڕۆژانی جەژن لە سایەی ئارامی و تەندروستییەکی باشدا بەسەر ببەن و هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن و کامەرانی بێت.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
2026/4/5

___

پێنج ئەندامی کۆنفدراسیۆن وناوەندی ڕەوەندی کوردستانی شەرەفی ئەندامێتی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتیان وەرگرت

Harmn

ئیدارەی بایدن پلانی نیشتەجێکردنی 55 هەزار پەنابەری ئەفغانی هەیە

KDC

بۆچوونی ھونەرمەند ژاڵە لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC