KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بیرەوەری تاوانی کیمیابارانکردنی ناوچەکانی بالیسان و شێخ وەسانان

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

کوردستانییانی خۆڕاگر…کوردستانییانی دیاسپۆرا
ئەمڕۆ 39 ساڵ بەسەر یەکێک لە تاریکترین و پڕمەینەتترین لاپەڕەکانی مێژووی گەلەکەماندا تێدەپەڕێت، کە ئەویش کارەساتی کیمیابارانکردنی ناوچەکانی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتییە لە 16ی نیسانی 1987 لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە، ئەو تاوانە گەورەیە تەنها هێرشێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو دەستپێکی نەخشەیەکی داڕێژراو و دڕندانە بوو بۆ قڕکردن و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کوردستان کە دواتر لە شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا درێژەی کێشا.

ڕژێمی ئەو کاتە نەک هەر بە چەکی قەدەغەکراو خەڵکی سڤیلی ناوچەکەی شەهید و بریندار کرد، بەڵکو لەوپەڕی بێویژدانیدا، دەیان برینداری ئەو کارەساتەی پاش دەستگیرکردنیان بە شێوەیەکی نامرۆڤانە زیندەبەچاڵ کرد، ئەم برینە قوڵە لە ویژدانی نەتەوەکەماندا هەرگیز ساڕێژ نابێت و وەک گەواهیدەرێکی زیندوو لەسەر مەزڵومییەتی کورد دەمێنێتەوە.

ئێمە لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە کاتێکدا بە شکۆوە یادی قوربانیانی ئەم کارەساتە دەکەینەوە، دووپاتی دەکەینەوە کە وەک دەنگی ڕەوەندی کوردستانی لە سەرانسەری جیهان، بەردەوام دەبین لە ناساندنی ئەم تاوانانە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پاراستنی یادەوەری شەهیدانمان، ئەرکی هەموو کوردێکی دڵسۆزە لە تاراوگە، کە ڕێگە نەدات ئازارەکانی نەتەوەکەی فەرامۆش بکرێن و کار بکات بۆ ئەوەی چیتر مێژوویەکی ئاوا خوێناوی دووبارە نەبێتەوە.

سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بالیسان و شێخ وەسانان و تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دادەنەوێنین و هاوسۆزی هەمیشەیی خۆمان بۆ کەس و کار و خانەوادە سەربەرزەکانیان ڕادەگەیەنین.

 

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
16ـی نیسانی 2026

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤیەناو ڕێکخستنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە نەمسا کۆبوونەوە

nusar1

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد

nusar1

سێ کارمەندی نەخۆشخانەیەک سزادەدرێن

KDC