KDC

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە شەهیدبوونی غەزاڵ مەولان

 

کوردستانییانی خۆڕاگر و تێکۆشەر…

بەداخەوە هەفتەی رابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی رژێمی سێدارە بۆ سەر باشووری کوردستان شەهید غەزاڵ مەولان و دوو هاوسەنگەری بەسەختی بریندار بوون، وەک ئەوەی ئاگادارن بە بڕیارێکی حزبی ، دەرگای سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەڕووی برینداران داخرا و ڕێگە نەدرا چارەسەر بکرێن، ئەمەش بووە هۆکاری سەرەکی شەهید بوونی شەهید غەزال.

دیارە سەرەڕای چارەسەرنەکردنیان دوای شەهید بوونی، دەسەڵاتدارانی سلێمانی لەوپەڕی بێویژدانیدا گۆڕێکیان بە شەهید ڕەوا نەبینی. ئەمەش سەلمێنەری ڕاستی باڵا دەستی ڕژێمی ئیرانە لە سلێمانی.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کە هەوێنی یەکێتی و یەکریزی نەتەوەی کوردستانە، سەرەڕای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە قێزەونە کە خزمەت بە دوژمنانی نەتەوەی کوردستان دەکات، داوا لە کوردستانیانی دیاسپۆرا دەکات ئەم تاوانە کە دژی بەها ئەخلاقی و نەتەوەیەکانمانە و تۆی دژایەتی و لە نێو کوردستانیان دەچێنێ، ریسوا بکەن و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی جیهان دەکەین، لە ئاست ئەم تاوانانە بێدەنگ نەبن، و پێویستە لیژنەیەک بۆ دەرخستنی ڕاستیییەکان و بە سزا گەیاندنیان پێکبهێندرێت و سەرجەم ئەو کەسانەی دەستیان لەگەڵ تیرۆریستان تێکەڵ کردووە و بوونە هۆکاری شەهیدبوونی غەزاڵ، بخرێنە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
17ی نیسانی 2026

___

فەدەراسیۆنا کۆمەلێن کوردستانی ل ئەلمانیا بەشداریێ د جڤینا دامەزراندنا فەدەراسیۆنا نڤیسکارێن کوردستان – دیاسپۆرا دکەت

nusar1

فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دامەزرا

nusar1

كەمپینی كۆكردنەوەی هاوکاری بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان

KDC