KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی ئێران بریندار دەکرێت

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار دەکرێت

کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە 6ی مانگ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی دیار ئەمینی، بە سەختی پێکراوە.

دیار ئەمینی خەڵکی گوندی هانە گەرمڵەیە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە کراوە.

جێگای ئاماژەیە، کە دوێنێ شەو دوای بریندارکرانی ئەو کۆڵبەرە، تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە چەکدارەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە

___

کیڤان محو سمایل بارزانی شێوەکاری کورد لە سەنتەری گۆتەی ئەڵمانی

Harmn

گەشتێکی فراوانی بەهارە بۆ کوردانی تاراوگە لە شاری رۆتەردامی هۆڵەندا ڕێکخرا

Karzan

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەیەک دەکەن

Harmn