KDC

شێوەکاری کورد گوهدار سەلاحەددین و پێشانگایەکی هاوبەش لە ڤێنا

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند
گەلەری هێنتەرلاند لەشاری ڤێنا ووڵاتی نەمسا پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ ١٠ هونەرمەندی شێوەکار دەکاتەوە لە ١ / ٧ / ٢٠٢١ کە لە ٣٠ / ٦ / ٢٠٢١ کاتژێر ٧ ئێوارە دەکرێتەوە وە دوو توێژەری شێوەکاری بەناوی ئیزگی بەکچایی وە باریش سەیدە ڤان تێدا بەشدار دەبن بۆ وورد بونەوە وە لێکدانەوەی پێشانگاکە کە هەر یەك لە هونەرمەندان بە ئەزموون و کەڤاڵە هونەریەکانیان دەربڕین لە زانستی هونەری و ئەزموونیان دەکەن.
هونەرمەندی شێوەکاری کورد گوهدارسەلاحەددین کە بەشداری لەو پێشانگا هونەری یەی کردوە لەگەڵ دەستەیەك لە هونەرمەندانی ناسراو
وەکو پێشەکی یەك دەڵێت ((ئەز د زەمانەکیدا پەیدابوم، هەر ڕۆژەکا تێدا د هەلات، مە باوەر نەدکر، دێ ئاڤابوونا وێ بینینەڤە. ڕوژێن مە، تەڤدا ئێش و ئازار وبێئومێدی بون. کورد ب درێژاهییا دەمی بەرهنگاری گەلەک تەپەسەری و نەهامەتان بون، بەلێ هێرشێن گازا ژەهراوی ل هەلەبچە و زنجیرا ئەنفالێن ئێک ل دویڤ ئێک، ئەو بێئومێدی و ئازار و برین، کویرتر و دژوارتر لێکرنئەڤی سەروبەرێ سەخت، نە ب تنێ لسەر ژیانا من، بەلێ هەروەسا لسەر هونەرێ من ژی، کاردانەڤە و کارتێکرنێن بەرچاڤ هەبون. من د خواست، ب رێیا کەڤالێن خۆ، دەربڕینێ ژ وی ژیواری و سەروبەری بکەم و دمینا دەمیدا، ژ وی ژیواری ب ڕەڤم، وەک بزاڤەک بو راڤەکرن و زەلالکرنا وان تێگەهان، یێن نەهێنە زەلالکرن. دیسان ئەو هەلویستەکێ نەرازیبوونێ بو، یێ کو من د خواست ب رێیا وان ئالاڤ و شیانێن من هەین، بینمە زمان )) .
پێشانگاکە بەهاوکاری دوو توێژەر کە هەریەکەیان هونەرمەند ئیزگیباگچەیی کە سەرپەرشتی گەلەری کارشی دەکات لە ئەستەنبووڵ – تورکیا وە هونەرمەند باریش سەیدە ڤان کە سەرپەرشتی گەلەری کیوری دەکات لە ڤێنا – نەمسا ، بەهاوکاری هەردوو لا ١٠ هونەرمەندی شێوەکاری لە گەلەری یەك کۆ دەکەنەوە وە کارە هونەریەکانیان دەگەیەننە یەکتر و لێکۆڵینەوەی لەسەر کۆی کارەکان و هونەرمەندەکان دەکەن .
هونەرمەندەکان :
Vooria Aria , Timur Celik , Naomi Cohen,Gabriel Doyle,Umut Erbas, Cemre Gurbuz,Maryam Hojjati,Ismet Korogliu, Gohdar Salahadin

___

تاهیر هەورامی پێشوازی لە خاتوو شادان ساڵەیی کرد

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا دادەمەزرێندرێت

KDC

بیلاڕووس هەڕەشەی خۆی ئەنجام دەدات، کۆمەڵێ پەنابەری زۆر بەرەو سنوورەکانی پۆڵەندا بەڕێ دەکەون

KDC