KDC

لە لەندەن یادی قوربانیانی هەڵەبجە و ئەنفال بەرز ڕاگیرا

ڕۆژی یەکشەممە 19ی نیسانی 2026، لە هۆڵی ئەنجومەنی لامبێس لە شاری لەندەن، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای بەریتانیا، باڵیۆزی عێراق، نوێنەرانی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، مەراسیمێکی تایبەت بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە و شاڵاوەکانی ئەنفال بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا پەیامێکی نووسراوی شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی خوێندرایەوە، کە ئەو تاوانانەی وەک هەوڵێکی سیستماتیک بۆ سڕینەوەی ناسنامە و بوونی نەتەوەی کورد وەسف کردبوو، ناوبراو هۆشداری دا لەوەی، سەرەڕای تێکۆشانی بەردەوامی کورد بۆ ئازادی، هێشتا ئەو عەقڵیەتەی لە پشت ئەو جینۆسایدانەوە بوو بە تەواوی کۆتایی نەهاتووە و مەترسییەکان لەسەر کوردستان ماون.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا جەخت لەوە کرابووەوە، یادکردنەوەی قوربانیان تەنها بۆ پرسەگێڕان نییە، بەڵکو دەبێت ببێتە هەوێنێک بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی پڕ لە ئاشتی، دادپەروەری و پێکەوەژیان، هەروەها ئاماژە بەوە کرابوو کە یەکڕیزیی کورد و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هێزێکی گەورەن بۆ پاراستنی ئاشتی و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی لەو شێوەیە.

شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە، زنجیرە تاوانێک بوون کە لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە دژ بە گەلی کورد ئەنجامدران،ئەم تاوانانە بوونە هۆی شەهیدبوونی دەیان هەزار هاووڵاتیی سڤیل و وێرانبوونی هەزاران گوند، کە تا ئێستاش کاریگەرییە دەروونی و ژینگەییەکانیان لەسەر کۆمەڵگەی کوردی بەردەوامە و وەک یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە مێژوودا دەناسرێن.

___

وەرزی بێ باوکی

nusar1

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ شاندێکی باڵای هوڵەندا کۆبووەوە

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1