KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وەک نوێنەری دەنگی کوردستانییان لە جیهاندا، یادی پەنجا و دوو ساڵەی کارەساتی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی بەرز ڕادەگرێت و جەخت لە ناساندنی نێودەوڵەتیی تەواوی تاوانەکانی دژ بە گەلەکەمان دەکاتەوە.
لە 24ی نیسانی 2026، نەتەوەکەمان بە ئازارەوە یادی پەنجا و دووەمین ساڵوەگەڕی بۆردومانی دڕندانەی شاری قەڵادزێ و کەمپی ئەوکاتی زانکۆی سلێمانی دەکاتەوە، ئەو هێرشە ئاسمانییەی ساڵی 1974 کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی سەدان هاووڵاتیی مەدەنی، ژن، منداڵ و قوتابی، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگری سیاسەتی شۆڤێنیانە و دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراق بوو بۆ وێرانکردنی ژێرخان و پەراوێزخستنی ڕۆحی بەرگری و زانستخوازیی گەلەکەمان.
ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پێداگری دەکەین لەسەر ئەوەی کە ئەم ڕووداوە خوێناوییە تەنیا ئەڵقەیەکی دیکەی ئەو زنجیرە تاوانە بوو کە دەرهەق بە خەڵکی سڤیلی کوردستان ئەنجام دراوە، وەک هەمیشە، بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە لە دەرەوەی وڵات کار بۆ بەزیندووهێشتنەوەی ئەم یادانە و گەیاندنی دەنگی مەزڵومییەتی گەلەکەمان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەین.
لەم یادە خەمناکەدا، پڕ بە دڵ سڵاو و دروود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی قەڵادزێ، زانکۆی سلێمانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەنێرین.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
24ی نیسانی 2026

___

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی 32مین ساڵوەگەڕی ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلی کوردستان

Harmn

بە پشتیوانی سەرۆکوەزیران 33 گەنجی دەستبەسەرکراو لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان

Karzan

کۆچبەرێکی کورد باس لە ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دەکات

KDC