KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وەک نوێنەری دەنگی کوردستانییان لە جیهاندا، یادی پەنجا و دوو ساڵەی کارەساتی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی بەرز ڕادەگرێت و جەخت لە ناساندنی نێودەوڵەتیی تەواوی تاوانەکانی دژ بە گەلەکەمان دەکاتەوە.
لە 24ی نیسانی 2026، نەتەوەکەمان بە ئازارەوە یادی پەنجا و دووەمین ساڵوەگەڕی بۆردومانی دڕندانەی شاری قەڵادزێ و کەمپی ئەوکاتی زانکۆی سلێمانی دەکاتەوە، ئەو هێرشە ئاسمانییەی ساڵی 1974 کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی سەدان هاووڵاتیی مەدەنی، ژن، منداڵ و قوتابی، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگری سیاسەتی شۆڤێنیانە و دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراق بوو بۆ وێرانکردنی ژێرخان و پەراوێزخستنی ڕۆحی بەرگری و زانستخوازیی گەلەکەمان.
ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پێداگری دەکەین لەسەر ئەوەی کە ئەم ڕووداوە خوێناوییە تەنیا ئەڵقەیەکی دیکەی ئەو زنجیرە تاوانە بوو کە دەرهەق بە خەڵکی سڤیلی کوردستان ئەنجام دراوە، وەک هەمیشە، بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە لە دەرەوەی وڵات کار بۆ بەزیندووهێشتنەوەی ئەم یادانە و گەیاندنی دەنگی مەزڵومییەتی گەلەکەمان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەین.
لەم یادە خەمناکەدا، پڕ بە دڵ سڵاو و دروود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی قەڵادزێ، زانکۆی سلێمانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەنێرین.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
24ی نیسانی 2026

___

کۆنفیدراسیۆنا ڕەڤەندا کوردستانی ،(11)مین ساڵڤەگرا جێنۆسایدا کوردێن ئێزدی ل چەندین باژارێن دیاسپۆرایێ ب بیرتینە.

Harmn

وشە وەک دەرمانێک بۆ زامەکانی جەنگ و کۆچ..گفتوگۆیەک لەگەڵ سەروا عەزیز لەسەر هێزی ئەدەب و مۆسیقا

Karzan

ئیسپانیا: هەنگاوێکی تری چاکسازی بۆ یەکخستن و هەلی کارکردن بۆ کۆچبەران دەنێت

Harmn