KDC

کازاخستان: کۆمەڵەیەکی سەر بە کۆنفدراسیۆن لەلایەن سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەوە خەڵات دەکرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی “باربانگ”ی کوردانی کازاخستان، عەلیێڤ عەزیز زیاڤیچ، ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەلایەن سەرۆککۆماری کازاخستانەوە خەڵاتکرا.

لەسەر پێشنیاری جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی یەکێتی گەلی کازاخستان ANC و، عەزیلخانۆف مارات ئەلماسۆڤیچ سەرۆکی ANC سەرۆکی سکرتاریەتی لە سەرۆکایەتی کۆماری کازاخستان، عەلیێڤ عەزیز زیاڤیچ سەرۆکی کۆمەڵەی “باربانگ”ی کوردانی کازاخستان بۆ چالاکییە کۆمەڵایەتی و کولتورییەکانی، لەلایەن کاسیم-جۆمارت تۆکایێڤ سەرۆککۆماری کازاخستانەوە خەڵاتکرا.

سەرۆکی کۆمەڵەی “باربانگ”ی کوردانی کازاخستان، عەلیێڤ عەزیز زیاڤیچ، لە لایەن کوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشووە چالاکوان لە بواری کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی ناسراوە، کوردێکی ناسراوە لە کازاخستان.

جێی باسە، سەرۆکی کۆمەڵەی “باربانگ”ی کوردانی کازاخستان، ئەندامی ئەنجومەنی ANC، سەر بە فدراسیۆنی نێودەوڵەتی پێکهاتە کوردییەکانی کۆمارەکانی پێشووی یەکێتی سۆڤییەت و ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییە.

___

تەرمی گەنجێک لە رووباری راین دۆزرایەوە و گومان دەکرێت گەنجەکە خەڵکی هەولێر بێت

Karzan

ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بەڵێنیان دا ڕێگری لە شەڕی چەکی ناوکی بکەن

Harmn

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ی ئادار و ڕاپەڕینی شکۆداری شاری هەولێر

Harmn