KDC

ئین تۆمبۆر: کاتی ئەوە هاتووە دان بە مافە ڕەواکانی کورددا بنرێت و بپارێزرێن

ئین تۆمبۆر، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی بەلجیکا، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی ئایاری 2026 مژدەی پەسەندکردنی بڕیارنامەیەکی گرنگی ڕاگەیاند.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بڕیارنامەکەیانی سەبارەت بە دۆخی کورد لە سووریا بە فەرمی پەسەند کردووە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی مێژوویی و پەیامێکی ڕوون بۆ پشتگیریکردن لە دۆزی کورد هەژمار دەکرێت.

تۆمبۆر جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەم بڕیارە ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ جیهان کە کورد شایستەی ئەوەیە بە شێوەیەکی ڕەها دان بە مافەکانیدا بنرێت و پارێزگاری لێ بکرێت، ناوبراو لە ڕاگەیەندراوەکەیدا داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بە تەواوی پابەندی پرۆسەی ئاشتی بن و کار بۆ بونیادنانەوەی سووریا بکەن بە شێوازێکی گشتگیر، کە تێیدا مافی هەموو لایەک پارێزراو بێت و هیچ پێکهاتەیەک پشتگوێ نەخرێت.

ئەم هەڵوێستەی ئین تۆمبۆر لە ناو جەرگەی ئەنجومەنی پیرانی بەلجیکاوە، نیشانەی بایەخی زۆری وڵاتانی ئەوروپایە بە سەقامگیریی ناوچەکە و دابینکردنی مافە مرۆییەکانی گەلی کورد. بڕیارنامەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئاشتییەکی بەردەوام لە سووریا تەنها لە ڕێگەی دانپێدانان بە مافی کەمینەکان و بەشداریپێکردنی کارای ئەوان لە بونیادنانەوەی داهاتووی وڵاتەکەدا بەدی دێت، بەم هەنگاوە، بەلجیکا فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی کوردانی سووریا و چەسپاندنی دیموکراسی لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات.

___

ڕۆمانیا و بوڵگاریا داوایەکی ڕووسیایان رەتکردەوە

KDC

فلیمکاری کورد کەی بەهار ..و .. بە جیهانی کردنی کارە هونەریەکانی

Harmn

Harmn