KDC

لە یەکەم هەفتەی دەستبەکاربوونی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا نزیکەی هەزار کۆچبەر دەگەنە ئەو وڵاتە

لەگەڵ تێپەڕبوونی تەنها یەک هەفتە بەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو لەلایەن ئەندی بێرنهامەوە، نزیکەی هەزار کۆچبەری نایاسایی لە ڕێگەی مەترسیداری نۆکەندی ئینگلیزەوە چوونەتە ناو خاکی بەریتانیا و یەکەمین زەنگی ئاگادارکردنەوەیان بۆ کابینە نوێیەکە لێدا.

ماڵپەڕی سی نیوز بە پشتبەستن بە کەناڵی جی بی نیوز بڵاویکردووەتەوە کە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاماری نوێی لەسەر ژمارەی کۆچبەران ئاشکرا کردووە، بەپێی داتاکانی وەزارەتەکە، تەنها لە ڕۆژی 23ی تەممووزدا 366 کەس بە شێوەیەکی نایاسایی نۆکەندی ئینگلیزیان بڕیوە و گەیشتوونەتە بەریتانیا، ئەوەی جێی مەترسی و سەرنج بووە، 165 لەو کەسانە بە شێوەیەکی زۆر خراپ لەناو تەنها یەک بەلەمدا ئاخنرابوون، هەروەها ڕۆژێک پێش ئەوەش، لانی کەم 200 کەسی دیکە بە هەمان ڕێگەدا خۆیان گەیاندووەتە ناو وڵاتەکەوە.

ئەندی بێرنهام لە ڕۆژی 20ی تەممووزی ئەمساڵ وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی شانشینی یەکگرتوو دەستنیشان کرا، ئەمەش دوای ئەوە هات کە کیر ستارمەر بە فەرمی لە پۆستەکەی دەستی لەکار کێشایەوە، پرسی کۆچبەران یەکێکە لە قەیرانە بەردەوامەکانی بەریتانیا، بە جۆرێک تەنها لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە تا ئێستا، زیاتر لە 13500 کۆچبەری نایاسایی لە ڕێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە، ئەم شەپۆلە بەردەوامەی کۆچبەران فشارێکی گەورەی خستووەتە سەر دامەزراوەکانی حکومەت و بووەتە یەکێک لە دۆسیە هەرە هەستیارەکانی بەردەم سەرۆک وەزیرانە یەک لەدوای یەکەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

___

کەنەدا: بەهەزاران کەس بەشداریان لە ڕێپێوانی پشتگیری لەخۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران کردبوو

Harmn

سەرۆک بارزانی : مامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتە خراپەکانی لۆزان تەنیا لەسەر شانی گەلی کوردستان نییە

Harmn

پلاسخارت هێرشەکەیی سەر هەولێر ،عێراق بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات

KDC