KDC

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی و سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم شلیسڤیگ هۆلشتاین ئەلمانی کۆبوونەوە.

ڕۆژی هەینی ٨ی ٥ی ٢٠٢٦ کرستینا هێربست سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی شلیسڤیگ هۆلشتاینی ئەڵمانی لە تەلاری پەرلەمان پێشوازی لە بەڕێز شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانیی کرد.
لە دیدارەکەدا، کە سەیران پەپۆ ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی شلیسڤیگ هۆلشتاینی ئەڵمانی لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکرات ئامادەی بوو، باس لە بارودۆخی کوردستانییانی دانیشتووی هەرێمی شلیسڤیگ هۆلشتاین و ئەڵمانیا بەگشتیی کرا.

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی شلیسڤیگ هۆلشتاین خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنی نەورۆزی مەزنی شاری بۆن و نەورۆزی ناو باڵەخانەی پەرلەمانی هەرێمەکەی دەربڕی و پشتگیری خۆی بۆ کوردانی دانیشتووی ئەڵمانییا دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ کارەکانی دیاسپۆرای کوردستانی لەسەر بنەمای دیموکراسی و مرۆڤدۆستانە خواست.
هاوکات شفا بارزانی سوپاسی حکوومەت و گەلی ئەڵمانیای دۆستی کرد و پابەندی خۆی و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بنەما دیموکراسی و مرۆڤدۆستانەکان ڕاگەیاند و هیوای بەردەوامیی پشتگیری و دۆستایەتیی ئەڵمانیای خواست.

___

ناوەندی لوکسمبۆرگ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

Harmn

گرووپێکی ئێزدی بە ئامێری تەمبوور و دەف گۆرانی زەمبیل فرۆش دەڵێنەوە

Karzan

ئەمەریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری سەندیاگۆ دەمەزرا

Harmn