KDC

دامەزراوەی جەمال نەبەز لە بەرلین ئەرشیڤ و بەرهەمە چاپنەکراوەکانی دەپارێزێت

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، دامەزراوەی جەمال نەبەز کار بۆ کۆکردنەوە، پاراستن و بەدیجیتاڵکردنی میراتی هزری و ئەرشیڤی بیرمەندی گەورەی کورد، پرۆفیسۆر جەمال نەبەز دەکات، تاوەکو بیر و فەلسەفەکەی بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزرێت.

دامەزراوەکە لە ماڵەکەی خۆیدا دامەزراوە و لەلایەن د. هانەلۆرە کوشلەر (هاوژینی جەمال نەبەز) و هەڵۆ بەرزنجی (نووسەر و هاوڕێی) سەرپەرشتی دەکرێت.

زیاتر لە 80 کتێب و دەستنووسی ئەو بیرمەندە کۆکراونەتەوە، هەروەها 37 کارتۆن لە بەڵگەنامە و نامەگۆڕینەوەکانی لەگەڵ سەرکردە و کەسایەتییە سیاسی و رۆشنبیرییەکانی کورد پۆلێن دەکرێن.

ئێستا کار لەسەر ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی 5 کتێبی کوردی و 3 کتێبی ئەڵمانیی چاپنەکراوی جەمال نەبەز دەکرێت، لەگەڵ فەرهەنگێکی کوردی-ئەڵمانیی تەواونەکراو.

تاوەکو ئێستا 84 ناونیشان لە کتێب و بەرهەمەکانی بە شێوەی دیجیتاڵی لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی دامەزراوەکە (jemalnebez.org) بۆ خوێنەران بەردەست خراون.

پرۆفیسۆر جەمال نەبەز، کە یەکێکە لە دیارترین بیرمەند و زمانەوانەکانی کورد، زیاتر لە 60 ساڵی تەمەنی لە شاری بەرلین بەسەر برد و تەواوی ژیانی بۆ خزمەتکردنی دۆزی کورد تەرخان کرد، ناوبراو لە کۆتایی ساڵی 2018 کۆچی دوایی کرد و لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردرا، لە بەرلینیش لەلایەن هاوژینەکەیەوە تابلۆیەکی یادەوەریی بۆ دروستکراوە.

___

تورکیا دێ ل ئێک ژ مەزنترین گوندێن بەرواری بالا ئۆپەراسیۆنەکا زەمینی کەت

KDC

ئەو ئەفریقیانەی لە ئۆکرانیاوە ڕۆشتوونەتە ئەڵمانیا گلەیی لە دوو فاقی ئەو وڵاتە دەکەن

Harmn

ڕووسیا هەناردەکردنی ژمارەیەک خۆراکی قەدەغەکرد

Harmn