KDC

سویسرا: کۆنفرانسی سەدەیەک دوای ڕێککەوتننامەی لۆزان بەڕێوەدەچێت

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، بە سەرپەرشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، هەماهەنگی شارەوانی لۆزان، کۆنفرانسێکی تایبەت لەسەر رێککەوتننامەی لۆزان، لە ژێر ناونیشانی (سەدەیەک دوای پەیمانی لۆزان بۆچوون و دیدگاکان) بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 2023.05.27کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، بە سەرپەرشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، هەماهەنگی شارەوانی لۆزان، کۆنفرانسێکی تایبەت لەسەر رێککەوتننامەی لۆزان، بەڕێوەدەبەن، سەرەتا وتاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەشکرا، دواتریش وتاری سەرۆک مەسعود بارزانی لەلایەن شیفا بارزانی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانییەوە خوێندرایەوە، پاشان وتاری شارەوانی لۆزان پێشکەشکرا.

کۆنفرانسەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و چەند پانێڵێک ئامادە کراون، کە تێیدا چەندین کەسایەتی سیاسیی و بیرمەندی کورد و بیانی بانگهێشتکراون و، بیر و بۆچوونی خۆیان لەسەر لێکەوتەکانی ئەو رێککەوتننامەیە و، لە چوارچێوەی پانێڵەکاندا دەخەنەڕوو.

جێی باسە، ڕێككەوتننامەی لۆزان لە 24ی تەمموزی 1923، لە نێوان وڵاتە هاوپەیمانە براوەكانی جەنگی یەكەمی یەكەمی جیهانی و، توركیادا واژۆ كرا، بە شێوەیەكی گشتگیر كاریگەری لەسەر وڵاتان و گەلانی ناوچەكە بەجێهشتووە، هەربۆیە سەرنج و هەڵسەنگاندن و گفتوگۆكردنیش لەبارەیەوە بەردەوامن.

___

هەولێر: سەرۆکی فیدراسیۆنی لاوان سیمینارێکی بۆ سزادراوانی چاکسازی گەوران سازکرد

Harmn

کۆمەلا ڕەڤەندا کوردستانی ل باژارێ ڤۆلفسبۆرک ڕۆژا شەهیدکرنا شێخ معشوق خزنەوی لبیرتینن.

Harmn

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کشانەوەی تەواوی هێزە شەڕکەرەکانی لە ئێراق ڕاگەیاند

Harmn