KDC

کۆنفیدراسیۆن بەشداری کۆنگرەیەکی گرنگیی کرد

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیی بەشداری سێیەمین کۆنگرەی CNS تایبەت بە نەتەوە و وڵاتان کرد.ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨/٥/٢٠٢٦، سێیەمین کۆنگرەی تایبەت بە نەتەوە و وڵاتان لە شاری دەندیی سکۆتلەندای بەریتانیا بە بەشداری چەندان شارەزای کوردستانی و نێودەوڵەتیی بەڕێوە چوو، کە تێیدا کۆنفیدراسیۆن بەشداریکردنێکی چالاک و کاریگەری هەبوو و دەنگی گەلی کوردستانی بە شێوەیەکی دیاریکراو بەرز کردەوە.

وەرکشۆپ و پانێڵە گرنگەکان:

١ـ خاتوو راز بابەکر لە زانکۆی کوردستان وۆرکشۆپێکی تایبەتس پێشکەش لەسەر جینۆسایدی ئێزدییەکان و کارەساتی شەنگال لەلایەن گرووپی تیرۆریستی داعش پێشکەش کرد.
خاتوو تییا ساگیریان لە زانکۆی دوندی باسی لە بارودۆخی ئەرمەنییەکان لە لوبنان کرد و تیشکی خرستەسەر جینۆسایدی ئەرمەنییەکان.

٢ـ لە هەمان ڕۆژ، دکتۆر ئەڤین خەلیل پانێڵێکی دادپەروەریی ژینگەیی پێشکەش کرد و باسی لە بابەتە گرنگەکانی وەک پیسبوونی ڕووبارەکان، گۆڕانی کەشوهەوا و مافە ژینگەییەکان کرد.
هەروەها باسی کاریگەریی شەڕ و پێکدادانی لەسەر ژیان و لێکەوتنی ژینگەیی شاخەکانی کوردستان بەتایبەتی لەسەر سروشتی ناوچەکە کرد.

٣ـ بەشداری ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیی Chris Law لە پانێڵێکی تایبەت، خاتوو ئاورینگ شاوەیس سەرۆکی دەزگای KG LOBBY CENTER ـ نامەیەکی فەرمی، پێشکەش کرد بە دەستی کریس لاو، کە لە ناوەوە داوای ناسینەوەی جینۆسایدی دژ بە کوردان دەکرێت و پێشنیار دەکات بەریتانیا ڕۆڵێکی چالاکتر بگێڕێت لە پشتیوانیی کوردان و پاراستنی هاووڵاتییان.

سەرەکیترین خاڵەکان لەناو نامەکەدا
– پێویستە گشت کۆمەڵکوژییەکانی کورد بە شێوەیەکی فراوانتر ناسراو بن.
– زۆر کورد هەست دەکەن کە ئازارە مێژووییەکان تەواو ناسراو نییە.
– بەریتانیا دەتوانێت لە ڕێگای پەیوەندییەکی بەھێزتر لەگەڵ هەرێم و وڵاتەکانی دراوسێ پشتگیری گەلی کورد و یارمەتیدانی مرۆڤایەتی و پاراستنی هاووڵاتییانی یارمەتیدەری بێت.
– نامەکەب خستەڕوو، کە ئاشتیی پایەدار پێویستی بە ناسینەوە و پێشگیری و پاراستن هەیە.

٤ـ ئێوارە: نان‌خواردن و وتارە گرنگەکان
لە دوای ڕۆژەکە، نان‌خواردنێکی تایبەت لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و دامەزراوەی KG LOBBY CENTER ڕێک خرا.

خاتوو ئاورنگ شاوەیس باسی لە گرنگیی بەشداری گەلی کوردستان لەم جۆرە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییانە کرد.

پاشان شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، باسب لە سەرەتای دامەزراندن و ئامانجەکانی کۆنفیدراسیۆن کرد، کە کۆنفیدراسیۆن بێلایەنەنانە کاری سیاسی و ئایدیۆلۆژی و ئایینیی کار دەکات بۆ خزمەتکردن بە دیاسپۆرای کوردستانی.

هەروەها ئامانجی بەشداری کۆنفیدراسیۆن لەم کۆنگرەیەدا دروستکردنی پردی پەیوەندییەکان لەگەڵ نەتەوە ڕەسەنەکانی جیهاندا، بە ئامانجی لێک فێربوون و کارکردن پێکەوە بۆ ناساندنی نەتەوەکانیان لە هەندەران.
ڕۆژی دووهەمی کۆنفرانسەکە، خاتوو ئاورنگ شاوەیس پانێڵێکی تایبەت بە ڕۆڵی ئافرەتی کورد لە گشت کۆمەڵکوژییەکان بەسەر کورددا هاتووە باس کرد. لە هەمان ڕۆژدا خاتوو تارا جاف بە ناوی کوردەوە چەند پارچەیەکی ئاوازی هارپی پێشکەش کرد.

ڕۆژی سێهەم، گرووپی کوردەکانی دیاسپۆرا، ئاورینگ شاوەیس و شوکری بەرواری پانێڵێکیان لەژێر ناوی سوودی دیاسپۆرا بەتایبەتی بۆ نەتەوە ڕەسەنەکان پێشکەش کرد.

ڕۆژی چوارەمر بەشداری لە پانێڵێکی سەر ئاستەنگەکانی جێبەجێکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بوو بۆ کورد و کوردستان.

جێگای ئاماژەیە، وەکوو کۆنفیدراسیۆن توانییان لە هەموو چالاکییەکانی ئەو کونفراسە جێگەی دەستی خۆیان بکەنەوە.

___

نەمسا: ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە کۆنفرانسی کولتور و ئاینەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

Harmn

قەسیدەی ئاو

Harmn

سوید: کچە22ساڵێک نیوەی تەمەنی لەو وڵاتە بەسەر بردووە و دیپۆرتی دەکەنەوە

Harmn