KDC

مەکدۆنیای باکوور: بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک نزیکەی 35 کۆچبەر برینداربوون

لە مەکدۆنیای باکوور، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک، کە نزیکەی 50 کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، ژمارەیەک لە کۆچبەران بریندار بوون و ئەوانی دیکەش بۆ بنکەی چاودێری کۆچبەران گوازرانەوە.

پۆلیسی مەکدۆنیا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر، کە هەڵگری نزیکەی 50 کۆچبەری نایاسای بووە، لە ڕێگای باکووری مەکدۆنیا، کە پێدەچێت لە یۆنانەوە هاتبن، وەردەگەڕێ و نزیکەی 35 کۆچبەر بریندار دەبن.

لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسدا هاتووە، کە 49 کەس لە ئوتۆمبێلەکەدا بوون، کە لەکاتی پێکداداندا لەنزیک گوندی مارڤینچیی باشوور، بریندار بوون و یەکێ لەو کۆچبەرانە لە دۆخێکی مەترسیداردایە، بەبێ ئەوەی هۆکاری ڕووداوەکە ڕوونبکاتەوە.

لەم بارەوە سایتی مهاجر نیوز بڵاویکردەوە، کە بریندارەکان گوازروانەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئەوانی دیکەش بۆ بنکەی چاودێری کۆچبەران، لەوێدا چاوڕێدەکرێت بۆ یۆنان بگەڕێندرێنەوە.

جێی ئاماژەیە، بەهۆی بڵاوبوونەی پەتای کۆرۆنا و ڕێککارەکانی داخستن، ماوەی دووساڵە ڕێژەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەوروپا کەمی کردبوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی نەمانی ڕێککارەکانی داخستن و ئەو شەپۆلە گەرمایەی وڵاتانی ئەوروپای گرتۆتەوە، شەپۆلێکی دیکەی کۆچبەران لە هەموو لایەک دەستیپێکردووە، هاوکات ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران بەهۆی مەترسییەکانەوە بوونەتە قوربانی و، دەستی ململانێی نێوان سنووری وڵاتەکان.

س،ح

___

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەم کارە دەکات

Xelan

ئەمەریکا لەیەک ڕۆژدا ملیۆنێک توشبووان بە ڤایرۆسی شێوە گۆراو ئۆمیکرۆن تۆماردەکات

Harmn

بۆچوونی (دیار ملا محمد امین) لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC