KDC

فیدراسیۆنی هۆڵەندا کۆنفرانسی خۆی بەست

 

بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن و جێگر و بەرپرسی رێکخستن و بەرپرسی نووسینگەی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا کۆنفرانسی خۆی بەست.
بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی و شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن و شەرمین پۆزئەرسەلان بەرپرسی ئۆفیسی رێکخستن، فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا، لەپێناو نوێبوونەوە و دانانی بەرنامەی نوێ بۆ کاروچالاکییەکانی لەو وڵاتە، کۆنفرانسی خۆی لە ئەمستەردامی پایتەختی وڵاتەکە بەست.

جێی باسە، لەو کۆنفرانسەدا دەستەیەکی نوێی کارگێڕییان بۆ فیدراسیۆنەکە هەڵبژارد و جەخت لەوە کرایەوە، کە لەژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانیی درێژە بە کاروچالاکییەکانیان بدەن.

___

سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور لە تەمەنی 90ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

KDC

چالاکیەکانی مانگی 04 ی ساڵی 2023 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

گاڵتەجاڕییەکەی ئەکتەرە سعودیەکە بە سەرۆکی ئەمەریکا کاردانەوەی لێکەوتەوە

KDC