KDC

ئیتڵاعات: هونەرمەندێکی لاوی کورد دەستگیردەکات

یەکێ لە هونەرمەندانی لاوی خەڵکی شاری سەقز، کە کاری بەرهەمهێنان و دەرهێنانی چەندین کورتە فیلمی ئەنجامداوە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سەقز، رۆژی شەممە، میقداد حەسەن نەژادی تەمەن 27 ساڵ و، ناسراو بە کاردۆخ، هونەرمەندی لاوی خەڵکی ئەو شارەیان دەستگیرکردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات، بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری، لە یەکێ لە شەقامەکانی شاری سەقز، میقدادیان دەستگیرکردووە.

میقداد حەسەن نەژاد، تا ئێستا چەندین کورتە فیلمی وەک، (شەقامەکان لە ڕوانگەیەکی دیکەوە، بازنە و، Exit ی بەرهەمهێناوە و، ئەرکی دەرهێنانیشی لە ئەستۆی خۆی بووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار، یا ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ میقداد حەسەن نەژاد و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی دیار نییە.

___

کەناڵی سوێس لە ماوەی ساڵی 2021دا تۆماری نوێ و بێوێنەی بەدرێژایی مێژووەکەی تۆمارکردووە

Harmn

فێدراسیۆنی ژنان لە دۆسڵدۆرف کۆبووەوە

Karzan

دەریایی ناوەڕاست: شەپۆلێکی تری کۆچبەران بەهۆی لەباری کەش و هەواوە دروستبووە

Harmn