KDC

رادیۆی WDRـی ئەڵمانی بەشە کوردییەکەی دادەخات

رادیۆی فەرمیی ئەڵمانیای رۆژئاوا (WDR) بڕیاریداوە لە ساڵی داهاتووەوە پەخشی کۆمەڵێک زمان رابگرێت، زمانی کوردیش یەکێکە لەوان.

بەشی کوردی لەو رادیۆیە بە ناوی کۆزمۆ کوردی دەناسرێت، بڕیاری داخستنی دراوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە پەخشی ز زمانەکانی دیکەی وەک فارسی، تورکی و عەرەبی لە هەمان رادیۆدا بەردەوام دەبن و دانەخراون.

بەرپرسانی رادیۆکە وەک پاساوێک بۆ ئەم بڕیارە ئاماژەیان بەوە کردووە، زۆربەی کوردانی دانیشتووی ویلایەتی نۆردراین ڤێستڤالن کە بنکەی سەرەکیی رادیۆکەی لێیە، هاووڵاتیی تورکیان، بۆیە پێیان وایە مادام پەخشی تورکی هەیە، پێویست بە بەردەوامبوونی پەخشی کوردی ناکات.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

___

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری راینە دامەزرا

Harmn

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفال

Harmn

بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نێوەندی چاکسازی منداڵانی داعش لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێتەوە

KDC