KDC

وێڵ سمیس بۆ ماوەی دە ساڵ مەراسیمەکانی ئۆسکاری لێ قەدەخەدەکرێت

ئەکادیمیای  هۆلیهۆد وێڵ سمیس بۆ ماوەی دە ساڵ لە مەسیمەکانی ئۆسکار بێبەشکرد ،ئەمەش لە کاردانەوەی زللـه‌یه‌ك  ،کەله‌ بناگوێی كریس رۆكی پێشکەشکاری رێورەسمیدابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار دابوو

ئەکادیمیاکە رازی بوو بە داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی ویل سمیث هەفتەی ڕابردوو، بەڵام خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری نەکێشایەوە، کە مانگی ڕابردوو بۆ ڕۆڵەکەی لە “کینگ ڕیچارد” وەرگرتبوو.

سەرۆکی ئەکادیمیام دەیڤد ڕوبین و بەڕێوەبەری گشتی دۆن هەدسۆن، لە نامەکەدا ڕوونیکردەوە، کە ماوەی 10 ساڵ قەدەغەکردن لە 8ی نیسانی 2022ەوە بەڕێوەدەچێت و، هەموو ئەو چالاکییانەش دەگرێتەوە کە لەلایەن ئەکادیمیاوە ڕێکدەخرێت، نەک تەنیا ئۆسکار.

کینی ڕۆک برای کریس ڕۆک، بە ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمزی گوت، کە سمیث، کریس ڕۆکی بەکەم زانی لە بەرانبەر ملیۆنان کەس، کە سەیری بەرنامەکەیان دەکرد

___

کەنەدا: ناوەندی لەندەن کۆبونەوەیەکی فراوانیان سازکرد

Harmn

سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوە

Harmn

لە هەرێمی کوردستان گوندێکی نووقمبوو دەردەکەوێتەوە

KDC