KDC

یۆرۆپۆل زیاتر لە 27 هەزار لینک و کەناڵی نایاسایی دادەخات

پۆلیسی یەکێتیی ئەوروپا (یۆرۆپۆل) لە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی سەرتاسەری کیشوەری ئەوروپا، 29 کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردنی نایاسایی بە خزمەتگوزارییەکانی IPTV دەستگیرکرد و زیاتر لە 27 هەزار لینک و کەناڵی پەخشی قاچاخی لەکارخست.

ئەم هەڵمەتە دوای توندبوونی چاودێرییەکان دێت لەسەر ئەو تۆڕە نایاساییانەی کە بەبێ مۆڵەتی فەرمی و پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە (کۆپیرایت)، کەناڵە ئاسمانییەکان، بەتایبەت کەناڵە وەرزشییەکان، دەگوازنەوە بۆ سەر ئامێر و ئەپڵیکەیشنەکانی IPTV و لە بەرامبەردا پارە لە هاووڵاتیان وەردەگرن، لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرەکانی پەخش، سێرڤەر و کۆمپیوتەردا گیراوە کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم تۆڕانە بەکاردەهاتن.

ئەم پرسە گرنگیی بۆ ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات هەیە، چونکە ڕێژەیەکی بەرچاویان بۆ بینینی کەناڵە کوردییەکان و وەرزشییەکان پشت بەم خزمەتگوزارییانە دەبەستن، هەرچەندە ئۆپەراسیۆنەکە زیاتر ئەو بازرگانانەی کردووەتە ئامانج کە سێرڤەرەکان بەڕێوەدەبەن نەک بەکارهێنەرانی ئاسایی، بەڵام بەپێی یاساکانی ئەوروپا و یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەکارهێنانی ئەم جۆرە لینکە نایاساییانە لەلایەن هاووڵاتیانیشەوە قەدەغەیە و ڕێنمایی دەکرێت کە خۆیان لە بەکارهێنانیان بەدوور بگرن.

___

ئۆکرانیا لە مەرجی ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی شەڕ دەکۆڵێتەوە

Harmn

کەنەدا: بەرپرسی نوێی ناوەندی تورۆنتۆ هەڵبژێردرا

Harmn

ژمارە 5ی گۆڤاری ڕەوەند لە تاراوگە بە کۆمەڵێک بابەتی هەمەچەشنەوە بڵاوکرایەوە

Harmn