KDC

سویسرییەکان لە ڕاپرسییەکدا بڕیار لە سنووردارکردنی ژمارەی دانیشتووان دەدەن

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی حوزەیرانی 2026، هاووڵاتیانی سویسرا ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی دوو پرسی گەرم و جێی مشتومڕ، کە بریتین لە دانانی سنوورێک بۆ گەشەی دانیشتووانی وڵاتەکە و قورسکردنی مەرجەکانی بەجێگەیاندنی خزمەتی شارستانی لەبری خزمەتی سەربازی، پێشبینی دەکرێت ئەنجامەکان زۆر لێک نزیک بن و کاریگەریی گەورە لەسەر ئایندەی سیاسی و ئابووریی وڵاتەکە دابنێن.

بەپێی ئامارەکان و ڕاپرسییە پێشوەختەکان، ململانێیەکی توند لە نێوان لایەنگران و نەیارانی هەردوو پڕۆژەکەدا هەیە، بەشێکی زۆری دەنگدەران پێشوەختە لە ڕێگەی پۆستەوە دەنگی خۆیان داوە و چاوەڕوان دەکرێت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامە بەراییەکانی پرۆسەکە ڕابگەیەندرێن.

تەوەری هەرە گەرمی دەنگدانەکە تایبەتە بە پڕۆژەیەک بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی ژمارەی دانیشتووانی سویسرا بە 10 ملیۆن کەس پێش ساڵی 2050، کە لەلایەن پارتی گەلی سویسرا، کە پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەوە، پێشکەش کراوە، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە لە ئێستادا 9.1 ملیۆن کەسە و پەسەندکردنی ئەم پڕۆژەیە حکومەت ناچار دەکات ڕێوشوێنی زۆر توند بەرامبەر بە کۆچبەران و بیانییەکان بگرێتەبەر، کە ئێستا زیاتر لە چارەکێکی دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن.

پارتە ڕاستڕەوەکە پاساو بۆ پڕۆژەکەیان دەهێننەوە بەوەی کە قەیرانەکانی نیشتەجێبوون، بەرزبوونەوەی کرێی خانوو،  جەنجاڵیی هاتوچۆ و شەمەندەفەرەکان دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی هاتنی لێشاوی کۆچبەرانە، ئیڤان پاهود، پەرلەمانتاری ئەو پارتە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەیان ڕووبەرێکی بچووکی هەیە و توانای فراوانبوونی نییە، بۆیە ناتوانن دەرگاکانیان بە ڕووی هەموو ئەورووپادا بکەنەوە.

لە بەرامبەردا، حکومەت، پەرلەمان و کەرتی ئابووریی سویسرا بە توندی دژی پڕۆژەکەن، ئەوان هۆشداری دەدەن کە سەرگرتنی ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی دروستبوونی پشێوی و پچڕانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا، بیت جانس، وەزیری داد و پۆلیسی سویسرا، مەترسیی خۆی دەربڕیوە کە پەسەندکردنی پڕۆژەکە هاوشێوەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا دەبێت بۆ سویسرا و لە ڕووی ئابوورییەوە گورزێکی کەمەرشکێن لە وڵاتەکە دەدات.

___

بەرنامەی ناوکی ئێران :-نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپا هەڵوێستی نوێی ئێران پێچەوانی ڕێکەوتنەکانی پێشووە

KDC

پاڵێوراوێک بۆ نوێنەری کۆنفیدراسیۆن: کار بۆ پتەوترکردنی پەیوەندیی کوردستان و کەنەدا دەکەم

Harmn

بەرهەڵستکاری روسی ئەلکس نافلانی زیندانیکراو خەڵاتی ساخرۆفی پەرلەمانی ئەورپای وەرگرت

KDC