KDC

فێستیڤاڵی هونەریی عەفرین لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو

لە فێستیڤاڵی هونەریی شێوەکاریی عەفرین لە ئەڵمانیا، نوێنەری فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لە گرنگیی بەکارهێنانی هێزی نەرم و هونەر کردەوە وەک ئامرازێکی کاریگەر بۆ لۆبیکردن و ناساندنی کولتووری دەوڵەمەندی ناوچەی عەفرین لە دەرەوەی وڵات.

شاهان فارس، وەک نوێنەری فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی لە چوارەمین فێستیڤاڵی هونەریی شێوەکاریی عەفرین لە شاری گێنسن کیشنی وڵاتی ئەڵمانیا ئامادە بوو، ناوبراو لە دەستپێکی گوتارەکەیدا، لەبری شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی و فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی، بەخێرهاتنی گەرمی بەشداربووان و میوانانی فێستیڤاڵەکەی کرد.

نوێنەری فیدراسیۆنەکە دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی ئەم چالاکییە کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە و گواستنەوەی هونەر و کولتووری ڕەنگینی عەفرین بۆ تاراوگە.

شاهان فارس هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووان خواست و تیشکی خستە سەر ئەو باوەڕە سەرەکییەی کە ڕەوەندی کوردستانی هەیەتی و بریتییە لە تەماشاکردنی هونەر وەک دەروازەیەک بۆ ڕاپەڕاندنی کارە گەورەکان و بەهێزکردنی پرۆسەی لۆبیکردن لە پێناو دۆزی کورددا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئاماژەی بە گرنگیی پەیڕەوککردنی سیاسەتی نەرم کرد بۆ زیندووکردنەوە و پاراستنی کولتووری کوردی لە دەرەوەی نیشتمان، هاوکات هیوای خواست ئەم جۆرە چالاکییانە بەردەوام بن.

 

 

___

بەلجیکا: کۆمەڵەی ئاشتیی چالاکییەکی هونەرییان بۆ منداڵان ڕێکخست

Harmn

پەرلەمانی کوردستان :بڕیاری دادگەی فیدڕاڵ ناکۆکە لەگەڵ دەستوری هەمیشەی عێراق و دژی بڕیارێکی پێشووتری خۆیەتی

Harmn

ئەڵمانیا: ئیدریس عومەر سیمینارێك لە بارەی كتێبی خۆی (كورد و تیرۆر) پێشكەش دەكات

KDC