KDC

رۆژنامەنووسێکی پۆڵەندی لەسەر بارودۆخی کۆچبەرە کوردەکان، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەکات

رۆژنامەنووسێکی دیاری پۆڵەندی کە تایبەت لەسەر پرسی ئاوارە و پەنابەران دەنووسێت، سەردانی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دیسکی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و پرسی کۆچبەران تاوتوێ دەکەن.

ماچیی چارنیتسکی رۆژنامەنووسی دیاری پۆڵەندی، کە بۆ رۆژنامەی گازێتا ڤێبۆرچا کار دەکات، لەسەر پرسی کۆچبەران سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دیسکی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و، پرسی کۆچبەرانیان تاوتوێ کرد، کە تێیدا دۆخی تراژێدیای کۆچبەرە کوردەکانی سەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندایان باس کرد.

لە میانەی سەردان و دیدارەکەیاندا، ئاماژە بە هۆکارەکانی کۆچی خەڵکی کوردستان بۆ بیلاڕووسیا و لیتوانیا و پۆڵۆنیا، تا لەوێوە خۆیان بگەیننە وڵاتانی دیکەی ئەندامی یەکیتیی ئەورووپا، هاوکات بابەتی کۆچبەرەکان لەسەر سنووری وڵاتی پۆڵۆنیا، بە پرسێکی هەنوکەیی و گرینگ ئەژمارکرا، کە لە رێگەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ پۆڵۆنیا و بیلاڕووسیا و لیتوانا و چەندین وڵاتی دیکەی ئەورووپییەوە، چارەی خیرای بۆ بدرۆزریتەوە، کە بە هۆی خراپ بەکارهێنانی ئاوارەکانەوە لەلایەن باندەکانی مافیاوە بازرگانی بە پەنابەرانەوە دەکەن، دەیان کەسیان، کە بریتین لە ئافرەت و منداڵ و پیر و پەککەوتە و، بەتایبەت گەنجانی کورد بۆ ماوەیەک دەبێت ڕێگایەکی مەترسیداریان هەڵبژاردووە بۆ سەفەری بیلاڕووسیا، کە ئەو پەنابەرانە لەسەر سنوورەکانی بیلاڕووسیا لەگەڵ پۆڵۆنیا و لیتوانیا فڕیدراونەتە نێو دارستانەکانەوە.

تیشکیش خراوەتە سەر ئەوەی، کە هیزەکانی پاراستنی سنوور و هەزاران سەرباز و پۆلیسی ئەو وڵاتانەش سنوورەکانیان تەلبەند کردووە و، بە لێدان و بەکارهینانی هێز و توندوتیژی، ڕێگری لە چوونە ناوەوەی پەنابەران دەکەن و ڕێگرییان لێدەکەن بپەڕینە نێو سنوورەکانی وڵاتەکانیان، ئێستاش پەنابەرانی کورد لە دۆخێکی مەترسیداردا و لە نێو دارستانەکاندا خۆیان شاردۆتەوە و بێبەشن لە خۆراک و ئاو و پیداویستی سەرەتایی ژیان و، بەتانی و پیخەف و خۆ پاراستن لە سەرما و باران و مەترسییەکانی دیکە، کە لەو ڕێگەیەدا بۆ منداڵ و گەنج و ئافرەتی کورد هاتووەتە پیشەوە، کە بە تەواوەتی لە خەڵک و پەیوەندیکردن دابڕاوون و مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانیان درووست بووە.

___

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی سەرکەوتن لە یانەی ئامەدسپۆر دەکات

Karzan

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پاڵپشتی لە ڕزگار ئالێ لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا دەکات

Harmn

فەرەنسا وەرگرتنی ڤاکسینی دژی نەخۆشی کرۆنا لە کەرتی تەندروستی کردە ناچاری

KDC