KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پاڵپشتی لە ڕزگار ئالێ لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا دەکات

 

بەڕێز ڕزگار ئالێ
کاندید بۆ پۆستی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە ناوچەی بێسناڵ گرین ئیست
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وەک دامەزراوەیەک کە خاوەندارێتی و نوێنەرایەتیی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات دەکات، مایەی شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە دەبینین ڕۆڵەیەکی نەتەوەکەمان، بەو پەڕی لێهاتووییەوە تێکەڵ بە پرۆسەی سیاسی و خزمەتگوزاری لە وڵاتێکی وەک بەریتانیا بووە، کاندیدبوونت بۆ پۆستێکی گرنگی وەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی، نیشاندەری توانای تاکی کوردە لە دیاسپۆرا و وێنەیەکی گەشی نەتەوەکەمانە لەو وڵاتەدا.
ئێمە بە وردی لە بەرنامە و بەڵێنەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەتانمان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 7ی مایۆی 2026 ڕوانیوە، جێگەی دەستخۆشییە کە کارنامەیەکتان داڕشتووە کە بە تەواوی ڕەنگدانەوەی پێداویستییەکانی کۆمەڵگەی بەریتانییە.
گەیشتنی کوردێک بەم پێگەیە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، ناوی کوردستان و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات بەرزتر دەکاتەوە، وەک کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە هەموو توانامانەوە پاڵپشتیت دەکەین و هیوای سەرکەوتنی گەورەت بۆ دەخوازین لەم هەڵبژاردنەدا، تا ببیتە دەنگی زوڵاڵی هاووڵاتیانی ناوچەکەت و جێگەی شانازیی نەتەوەکەت.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
26ـی نیسانی 2026

___

گرووپێکی ئێزدی بە ئامێری تەمبوور و دەف گۆرانی زەمبیل فرۆش دەڵێنەوە

Karzan

ناوەندێک بۆ هەرێمی فەرەنسیی سویسرا هەڵبژێردران

Harmn

لەندەن: سیمینارێک لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان سازدەکرێت

Harmn